43
زووم..
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، حکومەت بەرەو ئەلیکترۆنی هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش نەخشەڕێی خۆی هەیە.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، ساڵی رابردوو مامەڵەکردن بە دراوی كاغەز لە بانکی ناوەندی بە رێژەی لەسەدا پەنجا کەمیکردووە و بەمزووانەش بەتەواوی کۆتایی بەو شێوازە مامەڵە دەهێنن و مامەڵەی ئەلیکترۆنی جێگەی دەگرێتەوە.
دەشڵێت، هەوڵی زۆر هەیە بە ئاڕاستەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و هیوادارن سەرجەم وەزارەتەکان لەسەر ئەو ئاڕاستەیە بڕۆن.
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ناوەندی کار بۆ ئەوە دەکات دراوێکی دیجیتاڵی هەبێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان و بەشێوەی راستەوخۆ لەگەڵ سندووقی نەختینەیی عەرەبی کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات.