40
زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەى هەفتەى رابردووى ساحلی سوریا بۆ هەزار و 500 کەس بەرزبووەتەوە کە نزیکەی هەزار و 400 کەسیان لە پێکهاتەی عەلەویین و زۆرینەیان خراونەتە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.
دەشڵێت، مەترسى ئەوەی هەیە لە داهاتوودا ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێن و پاشماوەکانی ئەسەد بە ئەنجامدانى تاوانەکە تۆمەتباربکرێن، ئەمەش مەترسی لەسەر مافی قوربانیان و کەسوکارەکانیان دروست دەکات و راستییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژى دژی عەلەوییەکان تەمومژاوی دەکات، لەکاتێکدا کارەکە لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە ئەنجام دراوە.
روانگەی سوری داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە رووداوەکە بکرێت و تیمی بێلایەن بنێرێن بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکە.