37
زووم..
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێ، لە تورکیا رۆژنامەگەریی ئازاد لەژێر هێرشدایە و سانسۆر و گەمارۆیەکی زۆر لەسەر رۆژنامەنووسان هەیە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەی ئاڕتی گەرچەک، تەیب تەمێل، پەرلەمانتاری دەم پارتی گوتوویەتی، لە ساڵی 2016ـەوە رۆژنامەگەریی ئازاد بەهۆی رێگرییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، بە ئەندازەى پاکتاوکردنی میدیا و راگەیاندنە سەربەخۆکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی قسەی پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی، ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە تەنها پەیوەندی بە قەیرانی ئابوورییەوە نییە، بەڵکو بەشێکە لە پلانی نەهێشتنی رۆژنامەگەریی ئازاد و میدیای ئازاد، دەسەڵات فشاری سیاسی و یاسای جۆراوجۆر بەسەر میدیای ئازاددا دەسەپێنێ و بێدەنگیان دەکا.
گوتووشیەتی، بێدەنگکردنی میدیاى ئازاد واتە قووڵکردنەوەی کێشەی ئازادیی رادەڕبڕین و دیموکراسی.