44
زووم..
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا هێزی زیاتر لە سوریا بڵاوە پێ ناکات و کاری زۆریان هەیە بۆ پاراستنى کەمینەکانى سوریا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، جەی دی ڤانس دەڵێت، دەتوانین بە رێککاری دیپلۆماسیی و ئابوورییەکان، پارێزگاریی لە کەمینەکانى سوریا بکەن.
دەشڵێت، پێویستە کۆمەڵگە و پێکهاتە مێژووییەکانى سوریا بپارێزرێت، واشنتن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی گفتوگۆ دەکات بەمەبەستی هاندانی ئیدارەی سوریا کە بە ئیدارەیەکى توندڕەو وەسفی کرد، ئەوەش بۆ پاراستنی کرستیان و دروز و کەمینەکانی دیکە.