68
زووم..
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی سێشەممە، کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێت بە دانیشتووانی بەشێکی گەڕەکەکانی ناوەندی شاری سلێمانی، ئەوەش تاقیکردنەوە و ئامادەکارییە بۆ پرۆژی رووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مەبەست لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئەنجامدانی رۆتینی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانییە.
دەشڵێت، ئامانج لێی دۆزینەوە و دیارکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە، بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هێڵەکانی کارەبا و بەرگە گرتنی کارەبای 24 کاتژمێری.
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیانی لە ئەگەری پچڕانی کارەبای لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە ئاگادا کردووەتەوە.