49
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا تەنکەرەکانی نەوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشق.
ئەم وێنانە ئاماژەن بۆ زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا و دەکرێت نیشانەی پەیوەندی نزیکتر لە نێوان کورد و حکومەتی سوریا بێت، دوای ئەوەی هێزە کوردییەکان توانیان رێکبکەون لەگەڵ حکومەتی نوێ لە دیمەشق.

تانکەرەکانی سووتەمەنی کە لە رۆژاڤاوا دەچنە دیمەشق
بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی فوڕات کە لەم ساڵانەی دواییدا لەژێر دەسەڵاتی کورد بووە و بۆ دیمەشق گرنگییەکی ژیانی هەیە لەبەرئەوەی حکومەتی سوریا قەیرانێکی قووڵی ئابووریی هەیە و پێویستی بە نەوتی رۆژاڤای کوردستانە.