55
زووم..
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەڵێت، پێویستە لەسەر حکومەتی تورکیا لە چوارچێوەی دەستوور کێشەی کورد چارەسەربکات.
دەمیرتاش گوتارێکی لە زیندانەوە بۆ ماڵپەڕی کۆمەڵەی لێکۆڵێنەوەکانی ئاشتی نووسیوە و دەڵێت، لە بانگەوازەکەی ئۆجەلاندا هیچ مەرجێک لە بەرامبەر چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نییە، بەڵکوی هەندێک پێویستیی هەن.
لەبارەی کۆنگرەی پەکەکەش ئاشکرایکردووە، ئۆجالان ناچێتە قەندیل، تەنها پەیامێکی دەبێت.
هەروەها دەمیرتاش دەڵێت، پێویستە تورکیا دان بە زمان و کەلتوور و ناسنامەی کورد بنێت، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دڵنیاییان پێبدات.