66
زووم..
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، داوا لەو سەربازانەى ئۆکراین دەکات کە چوونەتە هەرێمى کۆرسکى وڵاتەکەیەوە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان رادەستبکەن، ئەوەش دوای داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکا هات بۆ پاراستنی گیانی سەربازە ئۆکراینییەکان.
روسیا لە هەفتەی رابردووەوە هێرشی پێچەوانە و خێرای لە ناوچەی کۆرسک دەستپێکردووە، کە سوپای ئۆکراین لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا کۆنترۆڵیانکردبوو.
پوتین لە گوتارێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی، ئێمە هاوسۆزین لەگەڵ بانگەوازەکەی سەرۆک ترەمپ، ئەگەر سەربازە ئۆکراینییەکان چەکەکانیان دابنێن و خۆیان رادەست بکەن ژیانیان سەلامەت و پارێزراو دەبێت.
هەر دوێنێ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، دۆخی سەربازانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کۆرسکی روسیا خراپە.