زووم..
ئیدارەکەى دۆناڵد ترەمپ بەنیازە گەشتکردنى هاووڵاتیان بۆ وڵاتەکەى سنوورداربکات کە 41 وڵات دەگرێتەوە.
ئاژانسى هەواڵیى رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەکەى ترەمپ ئەو وڵاتانەى کردووە بە سێ گرووپەوە، گرووپى یەکەم کە لە ئەفغانستان و ئێران و سوریا و کوبا و کۆریاى باکوور و چەند وڵاتێکى دیکە پێکدێن، بۆ کاتێکى نادیار پێدانى هەموو شێوازەکانى ڤیزاى ئەمریکا پێیان رادەگرێت.
گرووپى دووەم لە پێنج وڵات پێکدێن، ئیریتریا و هایتى و لائۆس و میانمار و باشوورى سودان پێکدێن، ئەم گرووپەیان ڤیزاى گەشتیارى و خوێندنیان رادەگیرێت لەگەڵ ڤیزاى پەنابەرى، تەنیا هەندێک حاڵەت نەبێت کە خۆیان پەسەندى بکەن ڤیزایان پێدەدرێت.
گرووپى سێیەم، 26 وڵاتى تێدایە، لە بیلاڕوس و پاکستان و تورکمانستان و دۆمینیکا و 22 وڵاتى دیکە پێکدێن، ئەم گروپە ئاگادارکراونەتەوە کەموکوڕییەکانیان چارەسەربکەن لە ماوەى 60 رۆژدا، ئەگەر لەو ماوەیەدا هیچ هەنگاوێکیان نەنا، پێدانى چەند شێوازێکى ڤیزاى ئەمریکا پێیان رادەگیرێت.