زووم..
حکومەتی ئێران پلانی تایبەتی بۆ رۆژانی نەورۆز راگەیاند، 22 هەزار پۆلیسی هاتوچۆی بۆ رێکخستنی رێگاوبانەکان داناوە.
هەروەها پۆلیس فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چاودێریی رێگاوبانەکان و پاراستنی ئاسایشی رۆژانی نەورۆز بەکاردەهێنێت، سزای سەرپێچییەکانیشی بەرزکردووەتەوە.
ئەحمەد کەریمی ئەسەد فەرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا گوتی، پلانەکە لەمڕۆوە لە 25ـی رەشەمێوە تا 15ـی خاکەلێوە بەڕێوەدەچێت.
گوتیشی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی رێگاکان، 700خوێندکاری کۆلێجی سەربازی لە پاسەکاندا چاودێری رەفتاری شۆفێرەکان دەکەن. نرخی سزاکانیش لەسەدا 30 زیاددەکەن.
هەروەها بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سێ هەزار پشکنەری نهێنی و کامێرای چاودێری بەکاردەهێنرێن.
ماوەی چەند رۆژێکە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگ بەهۆی هاتنی نەورۆزە بەڕێوەدەچێت.