60
زووم…
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە دەڵێت، ئەو پڕۆسەیەی دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکردووە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ کوردانی تورکیا، پێویستە کوردی سوریاش بگرێتەوە و نابێت دەستبەرداری کوردی سوریا بن.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی قەرار، ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەرئەوەى مەترسی لەسەر دەستوەردانی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەیە و ئەگەر هەیە کورد بکرێتە کارتێک لەدژى تورکیا، بۆیە نابێت دەستبەرداری کوردانی سوریا ببن.
دوێنێ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێشنیازیانکردووە بۆ ئیدارەی نوێی سوریا، مافی کورد بدات و ئەوەش گرنگییەکی زۆری بۆ وڵاتەکەی هەیە.