زووم..
سەرۆکی ئەمریکا لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیەوە هەواڵی کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی لە عێراق راگەیاندووە و نوسیویەتی “لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە ئەو کەسە رواکراوە و کۆتایی بە ژیانی پڕ شەڕ و ئاژاوەی هێندراوە، هەر لەگەڵ ئەودا کەسێکی دیکەش کوژراوە، کوژرانی ئەمانە لە ئەنجامی هاریکاریی هێزەکانی ئەمریکا و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە”.
هەر سەبارەت بە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعش، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی 13ـی ئاداردا هێزەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ هێزی هەواڵگری و ئاسایشی عێراقیدا، بە بۆردومانی فڕۆکە لە پارێزگای ئەنبار، عەبدوڵا مەکی موسڵیح ریفاعییان کوشتووە، کە کەسی دووەمی داعشە و بە ئەبوخەدیجە ناسراوە.
جەنەراڵ مایکل ئێریک کۆرێلا سەرکردەی سێنتکۆم دەڵێت، ئەبوخەدیجە یەکێک بوو لە گرنگترین سەرکردەکانی داعش، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاریکردووە.