لیستى یاریزانە باگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەى عێراق بۆ پاڵاوتنى مۆندیال بڵاوکرایەوە و حەوت یاریزانى کوردى تێدایە.
خیسۆس کاساسى راهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ دوو یارى داهاتوو لە پاڵاوتنى جامى جیهانى 2026 ئاشکراکرد.
لیستەکە لە 29 یاریزان پێکهاتووە، حەوت یاریزانیان کوردن، کە بریتین لە میرخاس دۆسکى، یوسف ئەمین، ئاڵاى فازڵ، مارکۆ فەرەج، ئاکام هاشم، ئوسامە رەشید و هارون ئەحمەد.
عێراق لە گەڕى حەوتەم و هەشتەمى قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنى مۆندیالدا بەدواییەکدا ڕووبەڕووى هەڵبژاردەکانى کوەیت و فەڵەستین دەبێتەوە.
لە ئێستادا عێراق بە 11 خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەى دووەمدایە و بەجیاوازى سێ خاڵ لە دواى کۆریاى باشورى پێشەنگەوەیە، هاوکات بەجیاوازى دوو خاڵیش لە پێش ئوردنى پلەى سێیەمەوەیە.
پاڵاوتنى ئاسیا بۆ جامى جیهانى 2026
قۆناغى سێیەم
گەڕى حەوتەم
پێنجشەممە 20/3/2025
عێراق – کوەیت
کاتژمێر 9:15
یاریگاى نێودەوڵەتى بەسرە
گەڕى هەشتەم
سێشەممە 25/3/2025
فەڵەستین – عێراق
کاتژمێر 2:00
یاریگاى نێودەوڵەتى عەمان