44
زووم..
رێککەوتنەکەی دەسەڵاتی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پێشوازی لێکرا.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پێشوازی لە واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە کرد و رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەبێتەهۆی یەکخستنی تەواوی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی دەوڵەتی سوریا.
بەهەمانشێوە ئوردن پێشوازی لە رێککەوتنەکە کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ بەرەو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سوریا ناوی برد، لەسەر بنەمای پاراستنی سەروەری و سەقامگیری و یەکڕیزی.
پێشتریش قەتەر وەکو یەکەم وڵات پشتیوانی بۆ رێککەوتنەکە دەربڕی و رایگەیاند، بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و بوژانەوە، پێویستە دەوڵەت چەک بخاتە ژێر رکێفی سوپاوە، سوپاش نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی سوریا بکات.