67
زووم..
رۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەنی بڵاویکردەوە، فشارەکانى واشنتن بۆ سەر عێراق لەبارەى حەشدى شەعبییەوە بەردەوامییان هەیە و ئەمریکا چەند هۆشدارییەکی بە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی داوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئاگادارکردنەوەکەی ئەمریکادا هاتووە دەبێت حکومەتەکەى سودانى کار بۆ ئەوەبکات ئیمتیازاتى بەرپرسانى حەشد ببڕێت، لەوانەش پێدانى بەنزین، وەرگرتنەوەى ئۆتۆمبێلى حکومى و بینا و دامەزراوە حکومییەکان لە بەرپرسانى حەشد.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا داوایکردووە بودجەی حەشد لە وەزارەتی بەرگری ببڕێت و لەگەڵ بڕینى هەموو جۆرە هاوکارییەکى حکومی بۆ ئەو بەرپرسانە بەو مەبەستەى چالاکی و تواناکانیان کزبکات و نەتوانن سوود لە ئابورى عێراق وەربگرن و لە بەرژەوەندی ئێران و لە دژى ئەمریکا و هاوپەیمانان بەکاریبهێنن.