گۆڕانکارى بەسەر سزاکەى زاخۆدا کرا و هاندەران دەتوانن ئامادەى یارى داهاتووى یانەکەیانبن لە یاریگاى نێودەوڵەتى زاخۆدا.
لیژنەى تێهەڵچوونەوە لە یەکێتى تۆپى پێى عێراق گفتوگۆى لەسەر پەڵپەکەى یانەى زاخۆ کرد و گەشت بەم بڕیارانە:
* هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى رێگریکردن زاخۆ لە ئامادەبوونى هاندەرانى بۆ یارییەک لە یاریگاى خۆیدا.
* سزادانى زاخۆ بە پێبژاردنى 25 ملیۆن دینار
* زاخۆ دەبێت تەواوى زیانەکانى ژووى ڤار و پەخشى تەلەڤزیۆنى و زیانەکانى دیکە لە ئەستۆبگرێت.
* ئاگادارکردنەوەى هاندەرانى زاخۆ بە پابەندبوون بە رێنماییەکان، لە ئەگەرى دووبارەبوونەوەى سەرپێچییەکان سزاکە قورستر دەبێت لە رووى دارایى و رێکارییەوە.
زاخۆ، کە بە 46 خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولى ئەستێرەکانى عێراقدایە، لە هەفتەى 24دا میواندارى یانەى نەفت دەکات، کە پێنجشەممە کاتژمێر نۆ و 15 خولەکى شەو بەڕێوەدەچێت.