43
زووم…
ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، یاسای بودجەی ساڵی 2025ـی پەسەند کرد و کۆی بودجەکەش بە ملیارێک و 90 ملیۆن و 10 هەزار دۆلارە دیاریکراوە.
ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، کۆبوونەوەی پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2025 بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی رۆژاڤا بەڕێوەچووە و گفتوگۆیان لەسەر هەر 39 مادەکەی یاسای بودجە کردوە و دوای گۆڕانکاریکردن لە هەندێک لە بڕگە و مادەکاندا، تەواوی یاساکە پەسەند کراوە.
بەگوێرەی یاساکە، خەرجی گشتی بۆ ساڵی 2025 بە ملیارێک و 90 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام کۆی داهاتەکان بە 855 ملیۆن و 47 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە و کورتهێانانیش بە 234 ملیۆن و 65 هەزار دۆلار دیاریکراوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 21 پۆینت پێنجی کۆی گشتی خەرجییەکان.