زوو
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوکیان لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژۆکردووە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی گرێبەستێکیان واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک، کە پێکدێن لە ئاڤانا، بای حەسەن، خەباز، جەمبور لەگەڵ نوێکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەی غازی کۆمپانیای غازی باکوور.
دەشڵێت، ئامانجیانە زۆرترین سەرچاوەی نەوت و غازییان دەسبکەوێت کە کاریگەری باشی دەبێت لە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی وڵات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پەرەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتیانە دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە ماوەیەکە لەکارکردن وەستاون و بە دەستکردنەوە بە بەرهەمهێنانیان غازی تێدا بەرهەمدەهێنرێت کە رۆڵی دەبێت لە پشتیوانیکردنی بەرهەمی کارەبا.

ستافی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە