57
زووم..
لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەش شاخەوانی کۆچکردووی شاری بانه هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.
ماوەیەک لەمەوپێش ئەم شەش كەسە بەمەبەستی شاخەوانی لە شاخەکانی بانە، بەهۆی رنووی بەفر و بارودۆخی خراپی کەشوهەوا گیانیان لەدەستدا.
خەڵکی شاری بۆکان بە پێشوازییەکی بێوێنە بەشداریان لەم هەڵمەتە کرد و بە یادی کۆچکردووەکان نەمامیان چاند، لە پەراوێزی هەڵمەتەکەدا جەخت لەسەر مەترسییەکانی شاخەوانی لە بارودۆخە سەختەکانی زستان کرایەوە و لەلایەن چالاکوانان داواکاریی خۆپاراستن باس کرا.
شاری بۆکان بە هەڵوێستەکەی یەکدەنگیی و هاوسۆزی لەگەڵ خێزانی ئەو شەش شاخەوانه و خەڵکی بانە دەربڕی.