51
زووم..
عەلی خامنەیی رایگەیاند، ئێران چاوەڕوانی حکومەتە چەوسێنەرەکان قبوڵ ناکات و ملکەچی هیچ فشارێکیش نابێت لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، سەرۆککۆمار و دەستەیەک لە کاربەدەستانی باڵای ئێران، لە چوارچێوەی دیدارێکدا، لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری ئێران کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا، مەسعود پزشکیان سەرۆککۆمار، گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر یەکێتی و یەکڕیزی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
خامنەیی لە وەڵامدا رایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئێران پەیڕەوی بنەماکانی رۆژئاوا بکات، چونکە ئەو بنەمایانە دژی بەها ئیسلامییەکانن.
هەروەها خامنەیی رەخنەی لە پێوەرە دووفاقییەکانی رۆژئاوا گرت و گوتی، ئێران چاوەڕوانیی حکومەتە چەوسێنەرەکان قبوڵ ناکات، جەختیکردەوە، ئێران ملکەچی هیچ فشارێک نابێت لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا.