ئەنچیلۆتى دڵنیایە لەوەى ئیرەیى بردن لە تیپەکەیدا نییە و پێشیوایە لە چاو یارییەکەى بیتیس پشووى زیاتریان هەبووە.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسى تایبەت بە یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ لە لالیگا، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، ئیرەیی لە تیپەکەدا نییە، ئەگەر یاریزانێک زیاتر لە یاریزانێکی دیکە سەرکەوتوو بێت، ئەوانی دیکە دڵخۆش دەبن و ئەمەش شتێکى گرنگە.
لە بارەى بارودۆخى فدریکۆ ڤاڵڤێردییەوە، ئەنچیلۆتى گوتى: ڤاڵڤێردى باشە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، باشیش دەبێت و لە بارودۆخێکى باشدایە، ئەگەر هەیە یارى بکات.
باسى لەوەشکرد، ئامادەن بۆ جەنگان لە هەموو یارییەکاندا، زۆریش ئارامە لە بارەى یارییەکەى سبەینێوە، پێنج رۆژ پشوویان هەبووە، کە بۆ یارییەکەى ریاڵ بیتیس کاتەکەیان زۆر کەمتر بووە.
لەسەر رەخنەکانى سەر کیلیان ئێمباپێش، ئەنچیلۆتى پێیوایە ئێمباپێ ئەوەى نەکردووە، کە بەرامبەر مان سیتى و ئەتلەتیکۆ مەدرید کردى، بەڵام بە گشتى ئاستێکى باش پێشکەش دەکات و دڵخۆشن پێى، پێویستە ئەوەش لە بەرچاوبگیرێت، کە هەمیشە لە باشترین بارودۆخیدا نابێت.