رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
لە ئەمڕۆوە عێراق ناتوانێت غازی ئێران هاوردە بکات
سەعدون لامی ئەندامی لیژنەى نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق هیچ جێگرەوەیەکی بۆ ئەو غازە لەبەردەستدا نییە کە لەئەمڕۆوە لە ئێرانەوە هاوردە ناکرێت بۆ کارپێکردنی ئەو وێستگە کارەباییانەى کە بە غاز کاردەکەن.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش پێشوازی کرد لەو بڕیارەى حکومەتەکەى سودانى کە بڕیاری راوەستاندنى هاوردەى غازی ئێرانى خستوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەندامەکەى لیژنەى نەوت و غازی عێراق راشیگەیاند، لەئەمڕۆوە راگرتنى هاوردەکردنى غاز کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەى کارەباى نیشتمانى دەبێت ئەوە لە کاتێکدا هاوینێکى سەختمان لەبەردەمدایە، بەتایبەتى لە بەغدادی پایتەخت کاریگەریی زۆر دادەنێت.
راشیگەیاند، ئەگەر عێراق بیەوێت پشت بە غازی ناوخۆ ببەستێت پێویستى بە دوو ساڵ دەبێت تا چارەسەری دەکات، ئەگەر لە وڵاتانى دیکەى جگە لە ئێرانەوە هاوردەى بکات چەند مانگێکی پێویستە، گوتیشى عێراق رۆژانە 27 هەزار مێگاوات کارەباى نیشتمانى لە رێگەى غازەوە دابین دەکات و هەندێکجاریش دادەبەزێت بۆ 17 هەزار مێگاوات.
تامی بروس گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش رایگەیاند عێراق پابەند دەبێت بەو بڕیارەوە کە 8ـى ئادار کۆتا وادەى هاوردەکردنى غازی ئێرانە.

عەرەب
کوللـەى بیابان باشوری لیبیاى خستووەتە مەترسییەوە
حسێن بەرەکی گوتەبێژى لیژنەى نیشتمانى بۆ نەهێشتنى کوللـە لە لبیبا رایگەیاند، کوللـەى بیابانیی بە رێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە باشوورى وڵاتە بڵاوبوونەتەوە و خەریکی گەرا دانانن، راشیگەیاندووە، کێشەى دەرمانى قڕکەر و ئۆتۆمبێلى تایبەتمان هەیە و حکومەتیش وەک پێویست بە دەم چارەسەرى کێشەکەوە نییە ئەگەر بە خێرایش چارەسەر نەکرێت زیانى گەورە لە کشتوکاڵی ئەمساڵ دەدات.
پسپۆڕانى ژینگە و کشتوکاڵیش ئاماژەیان بەوە کردووە هۆکاری زیادبوونى کوللـەى ئەمساڵ بۆ زۆری بارانبارین لە بیابانەکانى لیبیا دەگەڕێتەوە کە گەشەیەکی زۆی پێکردوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەشێکى زۆری ئەو کوللانە لە باکوری وڵاتانى سودان و چادەوە گەشتوونەتە باشوورى لیبیا.
بەگوێرەى راپۆرتى رێکخراوى فاو کوللـە مەترسیدارترین دەردە کە لە کشتوکاڵ دەکەوێت، بەگوێرەى راپۆرتى بانکی نێودەوڵەتیش ژمارەی کوللـەکان ملیارانى تێپەڕاندووە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوان رۆژانە بڕی زیاتر لە 100 تەن دانەوێڵە دەخۆن کە بەشى بژێوی 35 هەزار کەس دەکات.
عەرەبی جەدید
ئیسرائیل بە برسیکردنى غەزە فشار دەخاتە سەر حەماس
ئیسماعیل سەوابتە بەڕێوەبەری گشتى راگەیاندنى فەلەستین رایگەیاند، سیاسەتى برسیکردنى خەڵکی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە تاوانى جەنگییە، پێچەوانەى یاساى نێودەوڵەتییە، سزادانى بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیلە، بەڵام ئیسرائیل بەبێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە دژى دوو ملیۆن خەڵکی غەزە پەیڕەوی دەکات و وەک ئامێرێکی سیاسی و فشار لە دژى حەماس بەکاریدەهێنێت، دەیەوێت پاکتاوی رەگەزیی بکات، بەبەرنامەیەکى ورد دەیەوێت خەڵک ناچار بکات بە جێهێشتنى غەزە.
ئەیاد قەرا نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسیش رایگەیاندووە، سیاسەتى ئێستاى ئیسرائیل نوێ نییە، فشارە بۆ سەر شاندى دانوستانکاری حەماس بۆ ئەوەى داواکارییەکانى دیکەیان کەمبکەنەوە، لەبارەى بارمتەکانیانەوە هێندە دەست دانەگرن و ناچاربن بە ئازادکرنیان، بۆ دواخستنى ئاوەدانکردنەوەى غەزە و ناچارکردنى خەڵکەکەیەتى تا جێیبهێڵن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو رێگریی و گەمارۆیەى سەر غەزە جگە لە کەمیی خۆراک و پێداویستییەکان نرخی شتومەک بە رێژەیەکى چاوەڕوان نەکراو بەرزبووەتەوە.
زەمان
لە بەغداد نۆ کەس بە مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران
بەگوێرەى راگەیەنراوێکى دامەزراوەى ئاسایشى نیشتمانى عێراق دەستیانگرتووە بەسەر کۆگایەکدا لە بەغداد کە مادەى هۆشبەرى تێدابووە و ئەو باندەشیان دەستگیرکردووە کە بەنیازی ساغکردنەوەى مادەکان بوون لەنێو بەغداد و ژمارەیان نۆ کەسە.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە ئەو باندە بە یەکێک لە باندە ترسناکەکانى بەغداد ئەژماردەکرێن، راگەیەنراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە لە گەنجینەکەدا دەستیانگرتووە بەسەر سێ کیلۆ و نیو مادەى ماریوانا و 220 پارچە کۆکاین لەگەڵ 485 پارچەى دیکە لە مادەى هۆشبەر کە لە ماڵی یەکێک لە باندەکەدا دەستى بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە سەرجەم دەستگیرکراوەکان و مادەکان رادەستى دادگاکراون.
رۆژنامە فارسییەکان

مەردوم سالاری
ئاوی بەنداوەکانی تاران بۆ ئاستی قەیران کەمیکردووە
بەهۆی کەمبوونەوەی بارانبارین و دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان، کەمئاوی لە تاران نیگەرانییەکی زۆری دروست کردووەو بەرپرسانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن رێژەی بەکارهێنانی ئاو کەمبکەنەوە.
قەبارەی ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکانی تاران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و تەنیا 13٪ـی توانای ئاسایی خۆیان ئاویان تێدایە.
تاران پێنجەمین ساڵە تووشیوشکەساڵی بووە و رێژەی بارانبارین 45٪ کەمتر بووە لە ئاستی ئاسایی.
بەرپرسان هۆشداری دەدەنە ئەو کەسانەی زۆر ئاو بەکاردەهێنن و ئەگەر بەردەوام بن، رووبەڕووی سنووردارکردن دەبنەوە.
بەکارهێنانی ئاو لە تارانگەیشتۆتە 48 هەزار لیتر لە چرکەیەکدا، کە ئەمەش لە ئاستی ساڵی رابردوو هەشت هەزار لیتر زیاترە بەڵام بارینی بەفرێکی کەم لەمساڵدا، دۆخی سەرچاوە ئاوییەکانی خراپترکردووە و پێشبینی دەکرێت وشکەساڵی بەردەوام بێت.

کەیهان
پەیامەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی جێبەجێ نەکراوە
پەیامەکەی ئۆجالان بۆ پرۆسەی ئاشتی کاردانەوەی تێکەڵاوی لێکەوتوەتەوە و نیشانەکانی بەردەوامبوونی ململانێ لە نێوان هێزەکانیپەکەکە و سوپای تورکیادا دەبینرێن.
ئەنقەرە متمانەی بە جێبەجێکردنی راستەقینەی پەیامەکەی ئۆجالان نییە و هەروەها بەشێک له فەرمانده مەیدانییەکانی پەکەکه رایانگەیاندووه،که پێویسته ئەم بابەته له کۆنگرەی حزبدا تاوتوێ بکرێت و له جیاتی داماڵینی چەک پاڵپشتی لە “ئاگربەست” دەکەن و ئەگەر سوپای تورکیا هێرش بکاته سەریان کاردانەوەیاندەبێت.
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لەو بەیاننامەیە کرد، هێزەکانی پەیەدە و هەسەدە رایانگەیاندووە، ئەو بڕیارە پەیوەندییبە ئەوانەوە نییە و ئەوان ناگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە و بەرپرسانی تورکیاش رایانگەیاندووەکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ناوەستن تا جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەم بەیاننامەیە مسۆگەر
نەکرێت.

ئەفکار
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلەمان: هیچ کەسێکی دڵسۆز دژی حیجاب نابێت
ئەحمەد فاتمی، ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتییپەرلەمانی ئێران، رایگەیاند هیچ کەسێکی دڵسۆز و دیندار پشتگیری لە بێ حیجابی و کەم
حیجابی ناکات، بەڵام ئێمە لەسەر شێوازی رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە جیاوازی بیروڕامان هەیە و ناکۆکین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان حیجاب بە یەکێک لە پێویستییەکانی دین دەزانن، بەڵام رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەگەڵ دیاردەی بێحیجابی بە چارەسەر نازانین و لێکەوتەی خراپی دەبێت.
بۆیە دەبێت بە نەرمی و دانبەخۆداگرتن کێشەی حیجاب چارەسەر بکرێت.
لە روانگەی حکومەت بێ حیجابی کێشەیەکیفەرهەنگییە و بێ گومان دەبێت چارەسەر بکرێت.

ئێمروز
داهاتی کرێکاران بە تمەنە بەڵام تێچووی ژیانیان بە دۆلاره
موحسین باقری، نوێنەری کرێکاران لە ئەنجومەنیباڵای کار، ئاماژەی بەوە کرد، کە لە وڵاتی تورکیا بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان،
مووچەکان بۆ 630 دۆلار بەرزکراونەتەوە، بەڵام لە ئێران کرێکاران وەک کاڵا سەیر دەکرێن.
باقری جەختی لەوە کردەوە کە پێویستەموچەی کرێکاران بە شێوەی وەرزی زیاد بکرێت و بەرز بکرێتەوە، بە پێیەی هەموو نرخەکان
لە ئێران بە گوێرەی دۆلاره، بۆچی داهاتی کرێکاران بە تمەن دەدرێت؟
هەروەها کاتێک داهاتی حکومەت بە دۆلارە،بۆچی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەرانی حکومەت بە شێوەی وەرزی بەڕۆژ ناکرێتەوە؟ ئەو نوێنەرەی کرێکاران باسی لەوەش کرد کە بەرزکردنەوەی وەرزیی مووچە لە هەموو وڵاتێک جێبەجێ دەکرێت.
باقری ئاماژەی بەوەشدا، کە بەهۆی جیاوازییمووچە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تەنانەت کرێکارانی سادەش کۆچ بۆ وڵاتانی دیکە دەکەن.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف
کەسی سەرەکیی گروپێکی سیخوڕیکردنی روسیا لە ناو بەریتانیایە
ئەم کەسە پادشای بواری تەکنەلۆژیایە، لەناو بەریتانیاوە تاقمێکی ناو ئەوروپا و بولگاریاشی بەڕێوەبردووە، سەدان چالاکیی نهێنیی ئەنجامداوە.بەڵام لە ئێستادا هەڵاتووە.
ئەم کەسە ناوی جان مارسەلیکە، لە سەدان کردە و چالاکیی سوپای تایبەت وبەڵگەنامەی نهێنی و دیجیتاڵییەوە ئاڵاوە، ئێستا لەلای پۆلیسی نێودەوڵەتی داواکراوە
و دنیای بۆ تەیدەکەن. ئەم کەسە لە ناو ئەڵمانیادا ئاشکرابووە، ناچاربووە بە فڕۆکەیەکهەڵبێت و روو لە مینسک بکات، لەدوای خۆیەوە لەناو ئەڵمانیادا کۆمپانیایەکی بەجێهێشتووە
بایی نزیکی دوو ملیار یورۆ کەرەستەی تێدایە. بەجێهێشتنی کۆمپانیایەکەی دەرگای بەڕوویگەورەترین کەتنی دارایی ناو ئەڵمانیادا ئاوەڵا کردووە.
ئەم کەسە لە شەوی 19ی حوزەیرانی 2020 بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەی خۆیی ناردووە، چەند کیسێک پارەیباشی داوەتێ، بۆئەوەی فڕۆکەیەکی بۆ پەیدابکات لە فڕۆکەخانەیەکی بچووکی ناو نەمساوە پێی بفڕێت. بەوە خۆیی رزگار کردووە، کەس نازانێت ئەم کەسە چەند تاوانی هەواڵگریینهێنیی ئەنجامداوە، سوپایەک خەڵکی لەژێردەستدابووە و لە بەرژەوەندیی کرەملین کاری
کردووە. دەزگای هەواڵگریی بریتانیا لە ساڵی 2018ـەوە چاودێریی جموجوڵەکانی دەکات،دەشزانێت هەر ئەوکەسە لە ناوچەی ساڵزبری کەسێکی بە ژەهرخواردن کوشتووە.

تایمز
ترەمپ دەڵێت پوتین وەک هەر کەسێکی دیکە هەڵسوکەوت دەکات
ترەمپ دەڵێت پێیوایە مامەڵەکردن و رێککەوتن لەگەڵ روسیادا ئاسانترە لەرێککەوتن لەگەڵ ئۆکرایندا.
روسیا لەبریی ئەوەی حەزبکات هێرشی نوێ ئەنجام بدات، حەزدەکات شەڕ کۆتایی پێبهێنێت، لەئەمڕۆوەوە باسی پوتین دەکات و دەڵێت،هەر کەسێکی دیکەش لە شوێنی ئەودابوایە هەر بەوشێوەیە هەڵسوکەوتی دەکرد. چونکە وڵاتێک
کە بۆت بوو بە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوە، تۆ هەر دەبێت بۆمبابارانی بکەیت.
رەخنەی زۆر لە ترەمپ دەگیردرێت و دەگوترێت دەیەوێت متمانە بە پوتینبکات، بۆیە لە روانگەی روسییەکانەوە سەیری شەڕی ئۆکراین دەکات.
دەیلی مەیل
چەند سیخوڕێکی پوتین لەناو بەریتانیادا کاردەکەن
لاپەڕە یەکی ئەم رۆژنامەیە وێنەی ژنێکی بڵاوکردۆتەوە ناوی ڤانیا گابێرۆڤایە، لەسەری نوسیوە ئەمە سیخوڕێکی ڕەچەڵەک بولگارییە.
شانەیەکی سیخوڕیکردنی بولگاری دەستگیرکراون و دەگوترێت چەندان تەڵەی بەهەنگوین داپۆشراویان ناوەتەوە بۆئەوەی بە شیرینییەکەی خەڵکی پێبخەنە داوەوە.
لەئەمڕۆوەوە پۆلیس هۆشداری دەدات و چالاکیی هەواڵگرییانەی روسیا و
بولگاریا لەناو بەریتانیادا زیادیان کردووە.
دوێنێ لە بەریتانیا شەش کەسی بولگاری دەستگیرکراون، تۆمەتیان لەسەرساغبۆتەوە،کە لە بەرژەوەندیی کرەملین کاریان کردووە.

ئیندیپێندەنت
رۆژێک بۆ سەیرکردنی ژیانی چەندان ملیۆن ژن
لە یادی رۆژی جیهانیی ژناندا رۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانی لاپەڕە یەکیخۆیی تەرخانکردووە، بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەی پێنج ژن کە لەماوەی ئەمساڵی رابوردوودا زۆرترتین کاریگەرییان لەسەر جیهان هەبووە.
ژنەکان بریتین لە ئەنجێڵا راینەر، کاسی نیومەن، مریەم گۆنزالیز دورانتیز،لەیلا مۆران، لەگەڵ جیزێل پۆلیکۆت، ئەمەی دوواییانی زیاتر خستۆتە بەر سەرنج.
لەم لاپەڕەیەدا چەند ئامارێکیورد دانراون، بۆ نمونە دەڵێت لەناو ئینگلتەرە و وێڵزدا لە هەر چوار ژن یەکیان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. لەناو بازاڕی کاری وڵاتەیەکگرتووەکانیشدا ژنان بە رێژەی13.1٪ کرێی کەمتر لەبارامبەر کارکردنیاندا وەردەگرن. لە ناو پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکاندا،
لە هەر دە بەڕێوەبەر چواریان ژنن. لەناو هێزی کاری بەریتانیادا 16 ملیۆن و 400 هەزارکرێکاری ژن هەن. لە ئێستای جیهاندا 122 ملیۆن کچ هەن لە تەمەنی خوێندندان، کەچی لە قوتابخانە و خوێندنگەدا نیین.
رۆژنامە تورکییەکان
تورکگون
%99ى مەهەپەییەکان پشتیوانی لە بانگەوازەکانی باخچەلی دەکەن
جەلال عەدان بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی مەهەپە رایگەیاند، بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ ئاشتی و برایەتی جێگەى رەزامەندی سەدا ٩٩ی ئەندامانی پارتەکەیەتی و گوتیشی داواکارم لە پەروەردگار تەمەنی باخچەلی زیاد و تەندروست بێت و پڕۆژەی ئاشتی و برایەتیش سەربکەوێت.

جمهورییەت
گەورەترین کێشەی ژنان توندوتیژییە
لە رۆژى 8ـی ئازار رۆژى جیهانیی ژناندا گەورەترین کێشەى ژن لە تورکیا رووبەڕووبونەوەیانە لە توندوتیژیی و تەنانەت کوشتنیان لەلایەن پیاوانەوە.
لە سەردەمی ئاک پارتیدا ئامارەکانی ژن کوشتن سێ هێندە زیاتر بووە. بەگوێرەى ئامارەکان بەشداری ژن لە کاردا کەمتر بووەتەوە لە کۆی 10 ژن تەنها سیانیان کاردەکەن.
یەنی بیرلیک
ئەردۆغان: ئامانجمان ئەندامبوونی تەواوەتییە لە یەکێتی ئەوروپا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دەخوازین پڕۆسەی رێککەوتنەکانمان بۆ ئەندامێتی تەواو لە یەکێتی ئەوروپا خێراتر بکەین تاکو بە ئامانجی ئەوە بگەین تورکیا بێتە ئەندامی تەواو لە یەکێتی ئەوروپا.گوتیشی ناتۆ بەبێ تورکیا یەکەیەکی لاواز دەبێت و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتییەکە بکرێت.
میللەت
داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکشارەوانییەکی جەهەپە دەکرێت
دۆسیەى پڕۆفیسۆر ئەحمەد ئۆزەر سەرۆک شارەوانی دورخراوەى ئەسانیوڕت لە ناوچەی ئیستانبوڵ ئامادە کراوە و دادگا داوای ١٥ ساڵ زیندانی ئۆزەر دەکات. دۆسیەکەى ئۆزەر بە تۆمەتی ئەندام بون لە پەکەکە-کەکەجە تۆمەتبار کراوە.
ئۆزەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کاندیدی جەهەپە بوو بە پشتیوانی کوردەکانی ئیستابوڵ توانی بە سەرۆک هەڵبژێردرێت. لە ماوەى کەمتر لە ساڵێک حکومەت قەیومی لە شوێنی دانا.