زووم..
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز: ترەمپ بە لێدوانەکانی زێلنسکی دڵی خۆشە
رەنگە ئەمریکا و ئۆکراین بچن لە سعودیە گفتوگۆبکەن.
شەوی رابوردوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی راگەیاندنەکەی کییڤ کەدەڵێت پەیڕەوی لە ئاشتی دەکات، ترەمپی دڵخۆش کردووە، لە ئێستاوە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی رووبەڕوو دابنیشن و چوارچێوەیەک بۆ پرۆسەی ئاشتی دابنێن.
پێت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەمیانەی پێشوازیکردنیدا لە جۆن هیڵیی وەزیری بەرگریی بریتانیا ئەم لێدوانەی داوە.
عەرەب نیوز: ئەمریکا لەبارەی بارمتەکانی ئیسرائیلەوە قسە لەگەڵ حەماسدا دەکات.
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستەیەک دانوستانکاری ئەمریکی گفتوگۆیەکیان لەگەڵ حەماسدا کردووە. دەیانەوێت کار لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ناو کەرتی غەزە بکەن. رۆژی پێنج شەممە راگەیاندنی کۆشکی سپی لەبارەی راستیی ئەم هەواڵەوە دڵنیایی داوە.
ئادەم بۆلەر سەرۆکی نێردەی ئەمریکا بۆ ئەو گفتوگۆیانە لە دۆحە لەگەڵ نێردەی وڵاتانی قەتەر و میسردا لە دۆحە کۆبونەوەیان هەبووە و لە میانەی ئەو کۆبونەوەیەدا نێردەی حەماسیشیان بینیوە و گفتوگۆیان کردووە. چاودێران دەڵێن ئەمە گۆڕانکارییەکە لە هەڵوێستی ئەمریکادا، کە حەماس وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسێت، بەڵام لەسەر ئاستی شاندیش لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە.
ئۆرشەلیم پۆست: ئیسرائیل خۆی بۆ بۆردوومانەکانی حوسییەکان ئامادە دەکاتەوە.
ترەمپیش دەیەوێت ئیدان ئەلێکساندەری هاووڵاتیی ئەمریکی – ئسیرائیلی لە بارمتەیی رزگار بکرێت.
لەپاش ماوەیەکی زۆری بێدەنگبوونی بۆردومانە درۆنی و موشەکییەکانی حووسییەکان بۆسەر ئیسرائیل، ئیسرائیل دەڵێت زانیاریی هەیە کە ئەو هێرشانەی حوسییەکان دەستپێدەکەنەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەم رۆژنامەیەی گوتووە: دەستپێکردنەوەی ئەو بۆردوومانانە وەستاوەتە سەر ئەوەی ئایا ئیسرائیل لە غەزەدا دەستدەکاتەوە بە شەڕکردن یان نا.لە درێژەی ئەم شەڕانەی ئەم دوواییەی نێوانی ئیسرائیل و حەماسدا سوپای ئیسرائیل پێنج جار حووسییەکانی بۆردوومان کردووە، دووایینیان رۆژی دەی کانوونی دووەم بوو، کە ئیسرائیل چەند ناوەند و دامەزراوەیەکی مەدەنیی سەر بە حووسییەکانی بۆردومان کرد، کە بۆ کاری سەربازی بەکاردەهێنران، کە فڕۆکەخانە کەناری دەریا و چەند ئامانجێکی سەربازیشیان تێدابووە.
فاینەنشیەڵ تایمز: برۆکسل دەیەوێت پشتگیری لە ئۆکراین بکات
دوێنێ ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا ، لەگەڵ ئۆرشولا ڤۆن دێرلەینی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتییەکە پێکەوە لەناو بنکەی یەکێتییەکەدا پێشوازییان لە زێلینسکیی سەرۆکی ئۆکراین کرد. ناوبراو بانگهێشت کرابوو بەشداری کۆبونەوەیەکی وەزیرانی بەگریی هەر 27 وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتییەکە بکات، بۆئەوەی پێی بڵێن کە پستگیریی لێدەکەن. راگەیاندنی ئەم پشتگیرییە پاش ئەوە دێت، کە ئیدارەی ترەمپ بە رقەوە مامەڵەیان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرایندا کرد.
رۆژنامە تورکییەکان
میللییەت: ئەردۆغان دەڵێت، لە شەڕی 40 ساڵە زرگارمان دەبێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند پڕۆسەیەکمان دەستپێکردووە ئامانجمان ئەوەیە لە شەڕی 40 ساڵە رزگارمان دەبێت.
ئەردۆغان گوتیشی لەمڕۆدا نزیکتربوینەتەوە بەو ئامانجەی کە دەخوازین تورکیایەکی بێ تیرۆر بونیاد بنێین و چیتر سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە بۆ شەڕخەرج نەکەین.
گوتیشی: ئێمە خۆمان بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەکئامادەکردووە.
تورکگون: هەسەدە دوژمنایەتی سەرسەختی تورکیا دەکەن
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند یەپەگە وپەکەکە لەژێر ناوی هەسەدە لە سوریا خۆیان رێکخستووە و ئەمانە دوژمنایەتی سەرسەختی تورکیا دەکەن.
فیدان گوتیشی لەژێر هەر ناوێکدا بێت وڵاتەکەى رێگە نادات بەبونی هێزەکانی سەربە پەکەکە لەسەر سنووری وڵاتەکەیان.
ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەگەر تورکیا بە پێویستی بزانێت هێرش دەکاتە سەر پەکەکە-یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکنی وەک داعش لە سوریا.
میللی گەزەتە: فرۆشتنى یەکەی نیشتەجێبون %13.2 زیادبووە
لە دوو مانگی ئەمساڵدا لە تورکیا و باکووری کوردستان فرۆشتنى یەکەی نیشتەجێبوون بە بەراورد بەهەمان مانگەکانی ساڵی پار، بە رێژەى سەدا سیانزە پۆینت دوو زیادیکردووە.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان لە دوو مانگی ئەمساڵدا 471 هەزار و 694 یەکەى نیشتەجێبون لە سەرتاسەری تورکیا فرۆشراوە. بەمەش بەرزترین ئاماری فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێ بووە لەمێژووی تورکیا کە لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا تۆمار کرابێت.
هاوکات بەهۆی بەناوکردنی موڵکەوە داهاتی 19 ملیار لیرەى بۆ دەوڵەت هەبووە.
ئەڤرەنسەل: لە پێنج نەخۆشخانە، یەکیان مەترسی رووخانی لەسەرە
گوتەکانی بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی ئیستانبوڵ کاردانەوەی لێکەوتەوە کە گوتبووی سەدا 80 ى باڵەخانەى نەخۆشخانەکانی شارەکە توندوتۆڵن و مەترسی رووخانیان لەسەر نییە.
ئێستا دەپرسین ئایا سەدا 20 ى باڵەخانەکانی دیکە لە چ ئاستێکدان.
دکتۆر حەسەن ئۆغان رایگەیاندووە تائێستا بەشێک لە باڵەخانەى نەخۆشخانەکانی ئیستانبوڵ کە بە رێژەى سەدا 20 مەزەندە دەگرێت، لەکاتى روودانی بومەلەرزەدا مەترسی رووخانیان لەسەرە. راشیگەیاندووە پێویستە بە زووترین کات حکومەت ئاوڕ لەم پرسە بداتەوە.
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت: عێراق لە دوو رێگەی چارەسەرکردنى گرووپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی دەگەڕێت
هێزی هاوپەیمانیی فەرمانڕەوا، سەرقاڵی گەڕانە بەدوای چارەسەکردنى پەیکەری حەشدى شەعبی و هەڵوەشانەوەى گرووپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێران.
سەرچاوەیەکی سیاسیی لەنێو چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکانەوە بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتى گوتوە، هەندێک لە سەرکردەکانى ئەو چوارچێوەیە، لە نموونەیاندا نوریمالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، پێشنیازی داڕشتنەوەى هونەریی پەیکەری حەشدی شەعبی دەکات و لەنێو هێە ئەمنییەکان دانەبڕێت، لەکاتێکدا هەندێک لە سەرکردەکانى دیکەى ئەو چوارچێوەیە، چارەسەری ریشەیی دەخوازن و دەیانەوێت هەندێک سەرکردەی شیعەکان لەوهێزانە دووربخرێتەوە و هەندێکی دیکە لەجێگەیان دابنرێت.
قودسی عەرەبی: بۆسەکانى پاشماوەى رژێمی پێشوو چەندین ئەندامانى ئەمنیی لە کەناراوەکانىسوریا دەکوژن
کەناراوەکانی سوریا چەندین گرژیی و پێکدادانى خوێناوى بەخۆیەوە بینى، چەندین
بۆسە لەلایەن پاشماوەى رژێمەکەى بەشار ئەسەدەوە، گیان لەدەستدانى چەند ئەندامێکی هێزی ئەمیی ئیدارەى سوریای نویی لێکەوتەوە، بۆ یەکەجاریش هێزی پشتیوانى بە فڕۆکەوە
بۆ سەرکوتکردنیان بەکارخرا.
روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ، بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانى پارێزگای تەرتوس و لازقیە، بەهۆی پێکدادانەوە لانیکەم 19 کەس گیانیان لەدەستدا.
عەرەبی جەدید: بیرۆکەکانى ووڵاتانى ئەوروپا بۆ پشتیوانیی کیێڤ مۆسکۆی بێزارکردووە
ووڵاتانی ئەوروپا لە لوتکەیەکیاندا، هاوشانى ئۆکراین بۆ پشتیوانییکردنى وەستان ئاستی خەرجیی بەرگرییەکانیان بۆ پاراستنى کیشوەرەکە بەرامبەر روسیا بەرزکردەوە. لەگەڵ دەستبەرداربوونى زیاتری ئەمریکا لە ئۆکراین، دوێنێ لە برۆکسیلی
پایتەختى بەلجیکا، لوتکەى ووڵاتانى ئەوروپا بۆ پشتیوانییکردنی ئۆکراین بەرێوەچوو، تاوو توێی بادانەوەى ئەمریکا بۆ روسیا و پشتکردنە ئۆکراین و ووڵاتانى ئەورپا کرا لەلایەن ئیدارەى ئێستای کۆشکى سپییەوە بە سەرۆکایەتى دۆناڵد ترەمپ.
لەو لوتکەیەدا ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکى سەرۆکى ئۆکراین لە لوتکەدا بەشداربوو،راگەیەنراوى کۆتایی لوتکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەر رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست، دەبێت لە چوارچێوەى مسۆگەرکردنى ئاشتیی سەرتاسەریی ئۆکرایندا بێت.
راگەیەنراوی کۆتاییش پشتیوانیی کردنی ئۆکراین دووپات دەکاتەوە لەگەڵ ناردنى هاوکاریی و پشتیوانییەکان بۆ ئەو ووڵاتە.
لوتکەکە روسیای نیگەران و بێزار کردووە، کۆشکى کرملین بە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکای گوتوە، گرژییەکانى ئۆکراین کراوەتە “جەنگیبریکاری”ـی ووڵاتانى ئەوروپا.
عەرەب: چەکی دەستى میلیشیاکان و چارەنوسی هێزەکانی حەشدی شەعبی بووەتە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق
مشتومڕی بەردەوامی عێراق سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارییەکان و چارەنووسی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فشار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەکات، بووەتە بابەتێک بۆپڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی پیشوەختە، ئامانجی بەشێک
لە هێزە شیعەکان شەرمەزارکردنی محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانە، بۆ دەرخستنىزیاتری دڵسۆزیی خۆیان بۆ ئێران.
لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەپێشە، لەماوەی دوو خولی رابردوودا، هێزەکانی حەشدیشەعبی، بەهۆی ئەو بەشدارییە بەرچاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا پێیدراوە جۆرێک لە پیرۆزیی وەرگرتووە، ئێستا گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی کاریگەر بۆ هەڵبژاردنەکان، هەرهێز و لایەن و قەوارەیە دەیەوێت بەجۆرێک بەکاریان بهێنێت.