ئەمشەو بە هەشت یارى قۆناغى ١٦ى یۆرۆپا لیگ دەستپێدەکات و ریاڵ سۆسیداد و مانچستەر یونایتدیش یارى لوتکە دەکەن.
کێبڕکێکانى خولى ئەوروپا گەیشتوونەتە قۆناغى ١٦ و ئەمشەو هەشت یارى چوونى قۆناغەکە لە یاریگا جیاوازەکانى ئەوروپا بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر هەشت و ٤٥ خولەک، یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى ریاڵ سۆسیدادى ئیسپانى یارى دەکات.
هاوکات هەردوو یانەى ئەلکەمارى هۆڵەندى و تۆتنهامى ئینگلیزى لە یاریگاى ئافاس لە هۆڵەندا رووبەڕووى یەکدەبنەوە، یانەى فەنەرباخچەى تورکیش، میواندارى یانەى گلاسکۆ رینجەرزى سکۆتلەندى دەکات.
لە کاتژمێر ١١شدا، چوار یارى دیکە دەکرێن، یانەى رۆماى ئیتاڵى لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە رۆماى پایتەختدا، میواندارى یانەى ئەتلەتیک بلباوى ئیسپانى دەکات.
لە هەمان کاتدا، هەردوو یانەى ئەیاکس ئەمستەردامى هۆڵەندى و ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانى لە یاریگاى یانەى یەکەم بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن، لازیۆى ئیتاڵیش دەبێت بە میوانى یانەى ڤیکتۆریا پلزنى چیکى.