141
گاردیان
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، هەژاریی و نەخۆشیی لە بەریتانیا روو لە زیادبوونە
- نەدیم زەهاوی تۆمەتباردەکرێت، کە لە کارمەندانی تەندروستی توڕە بووە و پێی گوتوون بەهۆی مانگرتنەکانتانەوە پوتین دەتوانێت ئاسانتر رۆژئاوا دابەشبکات
- میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێران خۆیان لە هەواڵی هەڵوەشانەوەی پۆلیسی ئەخلاقی وڵاتەکەیان بەدووردەگرن
دەیلی تەلەگراف
- یەکێتی کارمەندانی هێڵەکانی شەمەندەفەر لە بەریتانیا بەهۆی مانگرتنەکانیانەوە بەربەست بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دروستدەکەن
- چیتر کۆچبەرانی ئەلبانیا ناتوانن سود لە یاسای کۆیلایەتی مۆدێرنی بەریتانیا وەربگرن بۆ مانەوەیان لەو وڵاتە
- بەهۆی نەدانی پارەی مانگانەیانەوە، کۆمپانیاکانی دابینکردنی غاز لە بەریتانیا غازی چەندین ماڵیان بریوە
تایمز
- کارمەندانی پۆلیسی لەندەن خۆیان بۆ مانگرتنی لەناکاو ئامادەکردووە لە سەروبەندی گەردەلولی ناڕەزایەتی دۆخی موچە لە بەریتانیادا
- بەهۆی فشاری زۆر لەسەر کەرتی تەندروستی وڵاتەکە، بینینی پزیشک بۆ پشکنینی تەمەنی مامناوەند دەکرێت بە ئۆنلاین
- میدیاکانی روسیا بەهۆی گوتارەکانیانەوە ئاگری هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراین خۆشدەکەن
فاینەنشیەڵ تایمز
- یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی یارمەتی بەو کۆمپانیایانە دەدات، کە بەهۆی داواکاری ئەمریکاوە بۆ بەکارهێنانی وزەی خاوێن زیانیان بەرکەوتووە
- وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیاری دەستبەسەرکردنی کۆچبەران دەکات، کە بە نایاسایی دەگەنە وڵاتەکەی
- بەهۆی ئەوەی داوایکردبوو گرەنتی ئەمنی بدرێت بە پۆتین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رەخنەی توندی لێدەگیرێت