سبەینێ ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید یارى لوتکە دەکەن و ئارسناڵیش دەبێت بە میوانى ئایندهۆڤن.
سبەینێ بە چوار یارى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا دەستپێدەکات، کاتژمێر هەشت و 45 خولەک، کلەب بروجى بەلجیکى و ئەستۆن ڤێلاى ئینگلیزى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە یارى لوتکەى شەوەکەدا، کاتژمێر ١١ ریاڵ مدریدى ئیسپانى لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میواندارى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى هاونیشتیمانى دەکات.
ئەمە بۆ ١٠یەم جارە ئەم دوو یانەیە لە چامپیۆنز لیگدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، ریاڵ مەدرید پێنج یارى بردووەتەوە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە دوو یاریدا براوەبووە، لە دوو یاریشدا یەکسانبوون.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکانى دیکەدا، ئارسناڵى ئینگلیزى، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ئایندهۆڤنى هۆڵەندى یارى دەکات، بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانیش، لە یاریگاى سیگناڵ ئیدۆنا پارک، میواندارى لیلى فەڕەنسى دەکات.
خشتەى یارییەکانى چوونى قۆناغى ١٦ى چامپیۆنز لیگ:
سێشەممە 4/3/2025
کلەب بروج – ئەستۆن ڤێلا 8:45
ریاڵ مەدرید – ئەتلەتیکۆ مەدرید 11:00
بروسیا دۆرتمۆند – لیل 11:00
ئایندهۆڤن – ئارسناڵ 11:00
چوارشەممە 5/3/2025
فینۆرد رۆتردام – ئینتەر میلان 8:45
بایرن میونشن – بایەر لیڤەرکوزن 11:00
پاریس سان جێرمان – لیڤەرپوڵ 11:00
بەنفیکا – بەرشەلۆنە 11:00