زووم..
مارک رووتە سەرۆکی ناتۆ دەڵێت، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بودجەی سەربازییان زیاد دەکەن، هەروەها ئەمریکاش وەک هاوپەیمانێکی سەربازیی یەکێتیی ئەوروپا دەمێنێتەوە.
مارک رووتە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە لەندەن بۆ پشتیوانی لە ئۆکراین گوتی، لەسەر مێزی گفتوگۆکان گوێی لە پێشنیازی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بوو کە دەیانەوێت بودجەی سوپاکانی خۆیان زیادبکەن، بێگومان بە بەریتانیاشەوە.
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکاشەوە بەرامبەر بە ناتۆ، رووتە دەڵێت، ترەمپ چەندجارێک ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، کە دەست لە ناتۆ بەرنادات و سوورە لەسەر کارکردن بە مادەی پێنجەمی رێککەوتنی نێوانیان، لەبەرئەوە با واز لە ئەو گریمانەیە بهێنین، کە ئایا ترەمپ دەست لە ناتۆ بەردەدات، یان نا، شتی لەوشێوەیە روونادات، خودی سەرۆکی ئەمریکا و پێت هێگسێسی وەزیری بەرگرییش ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە.