زووم..
ئەمڕۆ 97ـەمین مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە شانۆی دۆلبی لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو.
خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 23 بەشی جیاوازدا دابەشکران ئەوەش پاش وردبینی لیژنەی “ئەکادیمیا” و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ فیلمەکان.
فیلمی ئانۆرا کە فیلمێکی کۆمیدی، درامییە پێشەنگی مەراسیمەکەی گرت و پێنج خەڵاتی بەدەستهێنا، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر.
گرنگترین براوەکان بەم جۆرە بوون:
باشترین فیلمی ساڵ: “Anora”
باشترین دەرهێنەر: شۆن بەیکەر بۆ فیلمی “Anora”
باشترین ئەکتەر، پیاو: ئادرین برۆدی بۆ فیلمی “The Brutalist”
باشترین ئەکتەر، ژن: مایکی مادیسۆن بۆ فیلمی “Anora”
باشترین ئەکتەری پاڵپشت, پیاو: کیران کولکین بۆ فیلمی “A Real Pain”
باشترین ئەکتەری پاڵپشت، ژن: زۆی سالدانا بۆ فیلمی “Emilia Pérez”
باشترین سیناریۆی رەسەن: “The Brutalist”
باشترین گۆرانی ڕەسەن: “ئێل مال” لە “Emilia Pérez”ەوە
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: “Flow”
باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: “I’m Still Here”