زووم…
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
دواى دەمەقاڵەکەى زیلنکسی و ترەمپ هاوپەیمانانى کیێڤ کۆبوونەوە
دواى دوو رۆژ لە دەمەقاڵەکەى نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین، 15 وڵات بە ئامادەبوونى زێلینکسىکە خۆیان وەک هاوپەیمانى کیێڤ دەناسێنن کۆبوونەوە.
کییەرستارمەر سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند، ئەوروپا بە قۆناغێکى ئەمنى وادا تێدەپەڕێت کە لە تەمەنى نەوەیەکدا یەکجار روودەدات،دەبێت هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە چڕبکەینەوە.
دیارترین سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون بریتى بوون لە، ماکرۆن سەرۆکی فەرنسا، ئۆڵاف شۆڵاس راوێژکاریئەڵمانیا، جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانى ئیتاڵیا.
سەباح
عێراق 23 هەزار پارچە شوێنەوارى لە وڵاتانى ئەرووپا و ئەمریکا وەرگرتوتەوە
بەگوێرەى بەیاننامەیەکى ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، عێراق توانیویەتى تائێستا 23 هەزار پارچە شوێنەواری مێژوویی گرنگ بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەى.
نەبیل کەریم دادوەر لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەگوێرەى مادەى 40 لە یاساى شوێنەوارى عێراق ژمارە 55ـى ساڵی 2002 سزاى یاسایی توندى ئەو کەسانە دەدرێت کە شوێنەوار دەدزن، یان دەستکارییان دەکەن زیندانى دەکرێن بە ماوەیەک کە لەحەوت ساڵ کەمتر و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت لەگەڵ پێبژاردنى دارایی کە بڕەکەى شەش ئەوەندەى
بەهاى پارچە شوێنەوارییەکەیە لەکاتێکدا نەتوانێت بیگەڕێنێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک سزاىدیکەدا کە لە زیندانى هەمیشەییەوە دەیگرێتەوە تا سێدارەش.
گوتیشى عێراق توانیویەتى لە رێگەى رێککەوتن و سکاڵای یاسایی و پەیوەندییەکانیەوە ژمارەیەکی زۆر لە شوێنەوارەکانى لە ئەوروپا و ئەمریکاوە بگەڕێنێتەوە کە لە 2003 بەدواوە بەشێوەیەکى نایاسایی براونەتە دەرەوە، ئاماژەشى بە ناوى هەندێک لە وڵاتان کردووە ، لەوانەش فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا،ئەمریکا و چەند وڵاتێکى دیکە و گوتیشى پۆلیسى نێودەوڵەتى و یونسکۆ هاوکارییان
کردوون لەو بوارەدا.
دەستور
نوسینگەى دەرهێنانى کارتى نیشتمانیى عێراق لە قاهیرە کرایەوە
وەزارەتى دەرەوەى عێراق بڵاویکردەوە فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆنسوڵخانەى عێراق لە قاهیرەى پایتەختى میسر نوسینگەى دەرهێنانى کارتى نیشتمانی و مامەڵە یاساییەکانى بە فەرمی کردەوە.
هاووڵاتییان دەتوانن لەرێگەى ئەو نوسینگەیەوە سەرجەم کارە یاساییەکانى پەیوەست بە کارتى نیشتمانى ئەنجام بدەن، بەگوێرەى بەیاننامەکەى وەزارەتى دەرەوە بەم هەنگاوە ژمارەى نوسینگەکانى دەرهێنانى کارتى نیشتمانى عێراق لە
دەرەوە گەشتووەتە 26 نوێنەرایەتى و بڕیاریشە لە داهاتوودا 18 نوێنەرایەتى تر لە نێوکۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی عێراقدا بکرێتەوە.

عەرەب
تورکیا دەیەوێت کوردانى رۆژاڤا لە بەرەى دژ بە داعش دابماڵێت
تورکیا بابەتى سەرهەڵدانەوەى داعش لە سوریاى هێناوەتەوە پێش و دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمانییەکى نوێ پێکبهێنێت و رۆڵی رۆژاڤا لەو بوارەدا نەهێڵێت.
لەو رێگەیەشەوە دەستێوەردانەکانى لە سوریا شەرعیەت پێبدات و زیادیان بکات، رۆژنامەکە نوسیویەتى هەنگاوەکانى تورکیا لە سوریا بۆ ئەوەیە سوریاى داهاتوو بە پەراوێزخستنى کورد بەڕێوەببرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تورکیا هاوپەیمانییەکى نوێی لە دژى داعش لەگەڵ ئوردن، سوریا و عێراق پێکهێناوە و دەیەوێت ئەمریکاش پشتیوانییان بکات بەمەبەستى کردنە دەرەوەى هەسەدە لەو پرۆسەیەدا و کەمکردنەوەى هەژموونیان تا
نزیکبوونەوە لە سفر.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشتر ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنى داعش سوودی لە هێزەکانى هەسەدە وەرگرتووە، بەڵام دەیانەوێت لەئیدارەکەى ترەمپ دا ئەو بابەتە کاڵبکەنەوە و رۆڵی کوردانی رۆژاڤا نەهێڵن.
رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو
ئۆزداغ: ئۆجالان و ئەردۆغان رێککەوتوون
ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی زەفەر پارت، لە زیندانەوە یەکەم بۆچونی خۆی دەربارەى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجالان
بۆ پەکەکە دەربڕی.
ئۆزداغ دەلێت، بەوردی پەیامەکەی ئۆجالانی خوێندۆتەوە و وادەبینرێت ئەمجارەعەبدوڵا ئۆجالان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رێککەوتبن.
لەبارەی ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجالانەوە دەشڵێ، لە پڕۆسەکەی ئەمجارە پەکەکە
و ئۆجالان بەدوای دەستکەوتێکەوە نین لە تورکیا بەڵکو دەیانەوێت هەرێمێکی بۆ پەیەدەلە سوریا دابمەزرێنن.
هەروەها ئۆجالان بەو بانگەوازەی بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە کردیی، بەدوور نییە هەندێک ماف بۆ خۆی بەدەستبهێنێت.

جمهورییەت
گفتوگۆکان لەسەر هەموارکردنەوەى یاسای هاووڵاتیبوون زیاتر بووە
بیناڵی یڵدرم ئەندامی ئاک پارتی رایگەیاند، لە هەموارکردنەوەى دەستوورداپێویستە چاو بە یاسایی 66 بخشێنرێتەوە کە پەیوەستە بە پێناسەکردنەوەى چەمکی هاوڵاتیبون
لەو وڵاتە.
گوتەکانی یڵدرم لەپاش بانگەوازەکەىئۆجالانەوە بۆ پەکەکە هات ئەمەش کاردانەوەى دروستکردووە.
فەتی یڵدز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەوبارەیەوە رایگەیاندووە،
هەندێ کەس نازانن چی دەڵێن. کاتێک دەچنە تەمەنەوە نالۆژیکانە قسەدەکەن.
ئێمە هەموو تێبینییەکان لەلای خۆمان دەنوسینەوە.

تورکیا
سیاسییەکان هۆشداریی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دەدەن
بەشێک لە سیاسییەکانی تورکیا کە لە پڕۆسەی ئاشتیدا لە 2013 تا 2015 ئەندامیشاندی عاقڵمەندان بوون رایانگەیاندووە، پڕۆسەکەی ئەمجارە دوا هەلە بۆ ئاشتیی و پێویستە
هەردوولا بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
شاندی عاقڵمەندان پێکهاتوون لە کەسانی ئەکادیمی، سیاسیی و نوسەر و رۆژنامەنووس.ئەوان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە، پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەستنەدرێت و هەموو
لایەک هاوکاری سەرخستنی پڕۆسەکە بکات.
قەرار
بابەجان: کلیلی چارەسەری پرسەکە لە دیمەشقە
عەلی بابەجان سەرۆکی گشتیی دێڤا پارت، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى دیدارەکانیئاشتی دەڵێت، پێویستە هەلومەرجی ناوچەکە رەچاوبکرێت. کۆنتڕۆڵکرنی پەکەکە لە قەندیل
کارێکی ئاسانە، بەڵام کارە قورسەکە کۆنتڕۆڵ کردنی پەیەدە و یەپەگەیە لە سوریا.
دەشڵێت، پێوستە لەگەڵ دیمەشق ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە. چونگە لە ئایندەیەکینزیکدا ئیسرایل لەناوچەکە هەڵمەتێکی ستراتیژی دەبێت.
رۆژنامە فارسییەکان
باختەر
پێشانگاکانی نەورۆزانە لە 10 شوێنی کرماشان دەکرێنەوە
جێگری پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان، ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی پێشانگای
پیشە دەستییەکان لە 10 شوێنی پارێزگاکە راگەیاند.
ئەمین کوکانی ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی پشووەکانی جەژنی نەورۆز کرد وگوتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەموو ساڵێک لە رۆژانی نەورۆزدا گەشتیارێکی زۆر سەردانی
کرماشان دەکەن، هەوڵ دەدەین کە لەم دەرفەتە بۆ ناساندن و خستنەڕووی پیشە دەستییەکانیپارێزگاکە کەڵک وەربگرین.
زیاتر لە 110 بازاڕچەی پیشە دەستی و دیاری لە 10 شوێنی پارێزگاکەدا لە
نەورۆزی ئەمساڵدا لە کۆمەڵگە مێژووییەکان و دەروازەی شارە گەشتیارییەکانی پارێزگاکەدادەکرێنەوە.
گەورەترین پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگاکە تایبەت بە تاق وەسان دەبێت
کە زیاتر لە 40 بازاڕچەی پیشە دەستی و 10 بازاڕچەی دیاریی تێدا دەبێت.

مەردوم سالاری
لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز خواست لەسەر نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری روولە زیادبوونە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز، خواست لەسەر نەشتەرگەرییەکانی
جوانکاری روو لە زیادبوونە بەڵام پزیشکانی پسپۆڕ هۆشداری دەدەن کە ئەنجامدانی ئەمنەشتەرگەرییانە لە ماوەیەکی کورتدا دەکرێت ببێتە هۆی دەرئەنجامی نەخوازراو و تەنانەت
کێشەی تەندروستیی ترسناک.
نەشتەرگەرییەکانی وەک بەرزکردنەوەی برۆ و ناوچەوان و نەشتەرگەرییلووت، لەم کاتەدا زیاتر سەرنجیان لەسەرە.
پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەشتەرگەریی بەرزکردنەوەی پێست دەتوانێت
کێشەی وەک هەڵوەرینی قژ، سڕبوونی پێست، ناڕێکیی دەموچاو و ئیفلیجبوونی ماسولکەکان
دروستبکات.
پێشنیاز دەکرێت، کە خوازیاران پێش بڕیاردان، لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجامبدەن و لەبری سەرنجدانە سەر داشکاندن و نرخی هەرزان، گرنگی بە شارەزایی و ئەزموونی
پزیشک بدەن. هەروەها، زۆر کەس بەبێ ئەوەی پێویستیان بە نەشتەرگەری بێت، تەنیا بەهۆیکاریگەریی ڕیکلامەکانەوە بڕیاری ئەنجامدانی دەدەن.
ئەفکار
پزشکیان: قەتەر و عێراق و تورکیا قەرزەکانمان نادەنەوە
مەسعوود پزیشکیان، لە کاتی بەرگریکردن لە وەزیری ئابووریدا رایگەیاند،
لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونمدا، ئیسماعیل هەنییە تیرۆر کرا، کەواتە ئێمە لە شەڕێکیتەواوی ئابووری و سیاسیداین لەگەڵ دوژمن و دەبێت دۆخی شەڕ وەربگرین.
پزیشکیان گوتی، داوای لێبوردن لە پیشەوەران و بەرهەمهێنەران دەکەم. ئایا دەکرێت وزەمان هەبێت و نەیدەینە خەڵک؟ بەواژۆی ترامپ، زۆرێک لە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە گاز هەڵگرەکانمان لەسەر ئاو ماونەتەوە
و بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن بارەکانیان بگەیەننە شوێنی مەبەست بەڵام قەتەر، عێراق،تورکیا و وڵاتانی دیکەی قەرزداری ئێرانن و قەرزەکانمان نادەنەوە.
ئەبراری ئیقتسادی
کێشەی کارەبا و غاز لە شارۆچکە پیشەسازییەکان کاریگەری لەسەر دروستکردنی پێڵاو هەیە
ئەحمەد شیعە، سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی پێڵاوی دەستکردی تاران دەلێت،کە بەرهەمهێنەرانی پێڵاو بەهۆی کێشەی کارەبا و غازەوە، شارۆچکە پیشەسازییەکان جێدەهێڵن.
بە گوتەی، یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی پێڵاو، شارەوانی فشاریان دەخاتە سەر
بۆ گواستنەوە و هەروەها بڕینی بەردەوامی کارەبا و غاز کێشەی بۆ دروست کردوون.
بەهۆی هەڵاوسان و گرانییەوە، فرۆشی پێڵاو کەم بووەتەوە و زۆرێک لە بەرهەمهێنەرانلە سەرەتای مانگی رابردوو دەستیان لە کار هەڵگرتووە.
هەروەها پێشبینی داخستنی کارگە پیشەییەکانی دیکەشی کرد لە مانگی
داهاتوودا.
چونکە کێشەیباجی زیادکراو کە لە سێ قۆناغدا لە بەرهەمهێنەران وەردەگیرێت بارگرانییەکی زۆرە بۆ
سەر ئەم پیشەیە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
سەرۆکوەزیران بە ئەوروپا دەڵێت، کەوتوینەتە سەر دووڕیانێکی مێژوویی
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت هاوپەیمانێتییەک بۆ ئەو وڵاتانە دروستبکات، کە دەیانەوێت پێکەوە لە دژی هەڕەشەکانی پوتین بوەستنەوە.
سەرکردەکانی ئەوروپا بەڵێندەدەن، بەشێوەیەک خۆیان پڕچەک بکەن، کە ئیتر بە ئاسانی قووتنەدرێن. بەمەبەستی پشتگیریکردن لە زێلینسکی، پادشا قسەیهەبوو.
دوێنێ کێیە ستامەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، ئەوروپا کەوتووەتەسەر دووڕیانێکی مێژوویی و داوای لە خەڵک کرد، کە رابن و هەنگاوێک بچنە پێشەوە بۆئەوەی هاوپەیمانێتییەکی درێژخایەن بۆ پاراستنی ئۆکراین دروستبکەن.
ئەم داواکارییە لە دیدارێکدا هات، کە سەرکردەکانی جیهان بانگهێشتکرابوون بۆ دیداری بەپەلە لە لەندەن و ستامەریش داوای لێکردن هاوپەیمانێتییەکی خۆویستانە دروسبتکەن. بەهۆی ئەو هاوپەیمانێتییەوە بەریتانیاش بتوانێت سەرباز و فڕۆکەجەنگییەکانی خۆی بنێرێت بۆ ئۆکراین.
دەیلی مەیل
پادشا پشتیوانیی بۆ زێلینسکی پیشاندا
پادشای بەریتانیا پێشوازیی لە زێلینسکی کرد، بە 48 کاتژمێر پاش ئەوەی کە لەگەڵ ترەمپدا دەنگیان بەرامبەربە یەکتری هەڵبڕی.
ستامەریش دەڵێت، پێویستە ئەوروپا هەنگاوێکی قورس بنێت و کارێک بۆ پلانێکی نوێی ئاشتی بکات.
سەرۆکوەزیران دەیەوێت هاوپەیمانێتییەکی خۆویستانە دروستبکات، کە بتوانن دەسەڵاتیان لە سەرۆکی ئەمریکاش
زیاتربێت.
شەوی رابردوو پادشا ئامێزی بۆ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی کردەوە و بەڵێنیدا بیپارێزێت. هەروەها کاربکات
بۆئەوەی پەیوەندییەکانشیی لەگەڵ ترەمپدا بۆ چاکبکاتەوە. ئەوەی روویدا دووپاتکردنەوەی پشتگیریکردن بوو بۆ ئۆکراین. پادشای وڵات لە کۆشکی ساندرینگاهم پێشوازیی لە سەرۆکەکەیان کرد.
فاینەنشیەڵ تایمز
بازاڕیی خانوبەرە سست بووە، هۆکارەکەشی بەرزبونەوەی نرخەکان و زیادبوونی باجیگومرگییە
بەرزبوونەوەی زۆری رێژەی سوود، نادڵنیایی و ترس لە زیادکردنی باجی گومرگی و ناردنەدەرەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانوایانکردووە خواست لەسەر کڕینی خانو و ماڵ لە ئەمریکادا کەم ببێتەوە.
ئەمە هەمووی ئاماژەی سستبوونی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانووە و لە ئەمریکا دەرکەوتووە.
کۆمپانیای هاوبەشی”جێڵد – وێن” دەرگا و پەنجەرە و کەرەستەی بیناسازی دەفرۆشێت، تەنها لە رۆژی هەینیی رابردوودا تێکڕای فرۆشتنیان بە رێژەی 6٪ کەمیکردووە.
دەکرێت دابەزینی فرۆشی ئەم کۆمپانیایە گشتگیربکرێتبەسەر هەموو هاوشێووەکانی تریدا، لەبەرئەوەی بازاڕیان سست بووە.
ئۆرشەلیم پۆست
سوپای ئیسرائیل و مۆساد لێکۆڵینەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەر دەکەن
هەفتەی رابردوو سوپای ئیسرائیل راپۆرتێکی تەواوی خۆیی لەسەر ئەو هۆکارانە بڵاوکردەوە، کە
وایانکردبوو خۆیان لە رێگریکردن لە روداوەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا شکست بهێنن.
بەڵام ئێستا کە 18 بەسەر ئەو روداوەدا تێپەڕدەبێت،هێشتا بنیامین نەتانیاهۆ ئامادەنییە رێگا بدات ئەنجومەنێکی حکومی پێکبێت بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەبارەی کاروکردەوەکانی خۆی لەوبارەوە بکەن.
چونکە نەتانیاهۆ خۆی بە ئەندازیاری داڕێژەری ئەو پلانە دەزانێت، کە کاری لەسەر ئەوە کردووە حەماس
بنەبڕبکات و بیری لە هیچ ئەگەرێکی دیکە نەکردۆتەوە. بە گرنگی نەزانیوە، کە بەرپرسانیدیکەی فەلەستینی و سعودی و عەرەبی سووننی هەن و دەکرێت قسەیان لەگەڵدا بکرێت. باسی
لەوەنەکردووە، کە خۆی چاوپۆشیی لەوە کردووە وڵاتی قەتەر مانگانە چەندان ملیۆن دۆلارپارەی داوە بە حەماس.