52
زووم..
بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، یەدەگى زێڕى بانکەکە بەڕێژەى زیاتر لەسەدا 45 زیادیکردووە.
بانکى ناوەندیى عێراق دەڵێت، لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2024 ، یەدەگى زێڕیان بەڕێژەى لەسەدا 45 پۆینت یەک، بەراورد بەهەمان ماوەى ساڵى 2023 زیادیکردووە، لە 12 ترلیۆن و 290 ملیار دینارەوە بۆ 17 ترلیۆن و 830 ملیار دینار بەرزبووەتەوە.
هەوەرها دەڵێت، هۆکارى زیادبوونی ئەو یەدەگى زێڕەى هەیانە، پەیوەندى هەیە بە زیادبوونى بڕى زێڕ و بەرزبوونەوەى بەهاکەی.
بانکەکە نووسیویەتى، زیادبوونی یەدەگى زێڕ سوودى باشى دەبێت بۆ وڵات، لەبەرئەوەى سەقامگیرى ئابوورى و دارایى بەرزدەکاتەوە، کاریگەریشى لەسەر بەهاى دینار بەرامبەر دراوە بیانییەکان دەبێت.