49
زووم..
پەرلەمانتارێکی ئاک پارتی سەبارەت بە بانگەوازەکەى ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند، لە داهاتوودا دەکرێت پەکەکە چەکەکانیان رادەستی هەرێمی کوردستان بکەن.
غالب ئەنسەریئۆغڵو پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەى ئامەد، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە چەناڵی پێگەى دیوار دەربارەى بانگەوازەکەى ئۆجالان بۆ پەکەکە رایگەیاند، دەکرێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی پەکەکە چەکەکانیان رادەستی ئەوان بکەن.
گوتیشی، حکومەت بۆ ئەوەى رێگریی لە پەکخستنى پڕۆسەکە بکات، لەئێستادا نایەوێت هەنگاوەکانی داهاتووی بۆ ئاساییبوونەوەى رەوشی تورکیا ئاشکرا بکات.