زووم..
دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان “ئەپیکۆر” رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئەپیکۆر لە ئێکس بڵاویکردەوە، وەکو پێشتر چەندین جار دووبارەمان کردووەتەوە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەر کاتێک گەیشتنە رێککەوتنی فەرمی بۆ گرەنتیکردنی پارەی هەناردەی نەوت لە رابردوو و داهاتوودا بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ مەرجە یاسایی و بازرگانییەکانی نێو ئەو گرێبەستەی ئێستا هەیە.
ئەپیکۆر دەڵێت، تاوەکو ئێستا رێککەوتن لەمبارەیەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەندام نەکراوە و کۆمپانیاکان هیچ رێککەوتنێکیان نییە ببێتەهۆی ئەوەی لەمڕۆوە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێتەوە.
ئەپیکور رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ئامادەیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتین بە مەرجێک مافە داراییەکانمان گرەنتی بکرێت.