42
زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر کۆگایەکدا 84 هەزار لیتر رۆنی بەکارهاتووی تێدابووە و خاوەنی کۆگاکە بەنیاز بووە جارێکی دیکە لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر، خاوەنی کۆگاکە رۆژانە رۆنی بەکارهاتووی خۆراکی لە خواردنگەکانی شاری هەولێر بەشێوەیەکی ناتەندروست و دوور لە رێنماییە تەندروستییەکان کۆکردووەتەوە و لە کۆگاکەیدا، کە مۆڵەت و رەزامەندیی کارکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی نییە، هەڵیگرتووە.
ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکردووە، لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا خاوەنی کۆگاکەیان دەسگیرکردووە کە ویستوویەتی ئەو 84 هەزار لیترە رۆنە بەکارهێنراوە دەرخواردی هاووڵاتیان بداتەوە.