فلێک یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە قورس دەزانێت و بۆ یارییەکەى بەنفیکاش لە چامپیۆنز لیگ دڵتەنگن.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسى تایبەت بە یارییەکەى ئەمشەو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامى ئیسپانیا، هانسى فلیکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، یارییەکى باش دەبێت و لە ئێستاوە لە سفرەوە دەستپێدەکەن.
فلیک گوتى: ئەتلەتیکۆ تیپێکى ناوازەیە و بەتایبەت دواى گواستنەوەى باشترین بەرگریکار و هێرشبەرەکان، هەر بۆیە رووبەڕووبوونەوەیەکى قورس دەبێت.
لە بارەى ئەگەرى بەشداریکردنى دانى ئۆلمۆ بە سەرەکى، فلێک پێیوایە سەرەتا دەبێت ئاستى ئامادەبوون و تواناى یاریزانەکە بزانن و پێویستە وریابن لەگەڵیدا و هەر ئەو کارەش دەکەن.
بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەنفیکا لە چامپیۆنز لیگ، راهێنەرە ئەڵمانیەکە باسى لەوەکرد، ئەوەیان زانیوە یانە پۆرتوگالیەکە پشووى زیاتر وەردەگرێت، ئەوانیش بەمە دڵخۆشنین، بەڵام کارەکە لە دەستى ئەواندا نییە و هەندێک جاریش قسەکردنى لەگەڵ یەکێتى ئیسپانیا و لالیگا بۆ گۆڕینى کاتى یارییەکان قورسە، بەلام ئەمە لە ئەڵمانیا روونادات و هەوڵ دەدەن دۆخەکە بەباشی بەڕێوەببەن.