33
زووم..
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی 10 و 11ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی، سبەینێ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچەی مانگی 10 و 11 بەگوێرەی رێکەوتی دەستبەکاربوونیان وەردەگرن.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەت هەزار و 982 مامۆستایە، لە داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان خەرجدەکرێت.