26
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند ملیۆنان کەس چاوەڕێی پەیامە گرنگەکەی عەبدوڵا ئۆجالانن، لەبەرئەوە پێویستە حکومەت لە گرنگیی رەوشەکە تێبگات، بە بایەخەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکردنەوەى پەیامەکەى ئۆجالان بکات.
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەى هەفتانەى فراکسیۆنی پارتەکەیدا رایگەیاند ئێمە لە تورکیاوە تا ئوستوراڵیا لۆبی بۆ پرسی کورد دەکەین تا پرسەکە چارەسەر بکرێت.
لە درێژەى گوتەکانیدا رایگەیاند بەشێوەیەکی گشتی پشتیوانییەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد بە رێگەى ئاشتی تادێت فراوانتر دەبێت، لە سەردانەکەى شاندی ئیمراڵی بۆ هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە شاندی ئیمراڵی گوتووە پشتیوانی تەواوی هەنگاوەکانی ئۆجالان دەکات بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتەوایی.