31
زووم..
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارێکی پەسەندکرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین و بەدیهاتنی ئاشتی لە وڵاتەکە.
پڕۆژەبڕیارەكە كە لەلایەن ئەمریكاوە پێشكەشكرابوو تێدا داواکراوە جەنگ لە ئۆكراین بەزووترین کات کۆتایی بێت و ئاشتیی هەمیشەیی بەرقەرار بێت، 10 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەنگیان بە پرۆژەبڕیارەکەدا، لەنێویاندا روسیا.
هاوکات، پێنج وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیاننەدا، ئەوانیش فەڕەنسا، بەریتانیا، سلۆڤینیا، یۆنان و دانیمارک بوون.
پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەبڕیارە دوای سێ ساڵ لە جەنگی ئۆکراین دێت، هەرچەندە تێیدا هیچ ئاماژەیەک بە یەكچارچەیی خاکی ئۆکراین نەکراوە، ئاماژە بەوەشنەکراوە روسیا لە ساڵی 2023 دەستی بە داگیرکردنی ئۆکراین کردووە، کە خاڵی ناکۆکە لەنێوان بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە.