39
زووم…
مامۆستایانی ناڕازی بە زوومیان گوت، پێشتر هەستیان بە پلانی کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکەیان کردووە، لە کاتژمێر 10 و 15 خولەکی ئەمشەو هێزێکی ئەمنی لە پرێکدا هێرشیان هێناوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە ئەستەم توانیویانە خۆیان قوتاربکەن، چونکە هێزەکە لەناوکاو هێرشیانهێناوە، هێزیان بەکارهێناوە و چەند مامۆستایەک بریندارکراون.
پێشهاتنی ئەم هێزەش، مامۆستایانی ناڕازی گوتیان، هەست بە جووڵەیەک دەکەن، هەندێک خەڵکی دەمامکدار دەبینن کە بۆ ئاژاوە هاتونەتە نێویان بۆئەوەی خۆپیشاندانەکەیان کۆتاییپێبهێنن.
مامۆستایانی ناڕازی دوای هێرشەکە بە ناوچەکانی دەوروبەری خۆپیشاندانەکە بڵاوبوونەوە بۆئەوەی خۆیان لە دەستی هێزەکە رزگاربکەن.
ئێستا دوای بڵاووەبوونەوەی هێزەکە و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکە، رێگەی هاتوچۆ لەبەردەم تانکەرەکانی سوتەمەنی کراوەتەوە.