بە سێ یاریی کێبڕکێکانی هەفتەی ٢٠ی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد، دوو یاریی بە بردنەوە و یارییەکیش بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
یانەی برایەتی لە یاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کرد، میوانەکەی برایەتی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بە سودی خۆی کۆتایی پێبێنێت.
بەوبردنەوەیە پێشمەرگەی هەولێر بە کاتی و بە کۆکردنەوەی ٣٧ خاڵ چووەم پلەی یەکەمی ریزبەندی، برایەتیش بە کاتی بە ٢٦ خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
لە یارییەکی دیکەدا یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری هەولێری کرد، یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
بەو یەکسانبوونە زاخۆ بە کۆکردنەوەی ٣٥خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە و هەولێریش بە ٢٣خاڵ بە کاتی پلەی نۆیەمی گرتووە.
لە دوا یارییدا یانەی پیشەسازی بووە میوانی ئاکرێ و هاندەرەکان، یانەی خاوەن نەیتوانی بردنەوە بەدەستبێنێت و بە گڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکست بوویەوە.
دوای شکستەکەی ئاکرێ بە کاتی و بە ٢٦خاڵ لە پلەی شەشەمدایە و پیشەسازیش بە کۆکردنەوەی ٢٠خاڵ لە پلەی ١١ دایە.