زووم..
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ و سبەی داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەین.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، گوڵستان کڵچ سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاندووە، لەو دیدارەدا شاندەکە و ئۆجالان لەسەر وادەی راگەیاندنی پەیامەکەى ئۆجالان گفتوگۆ دەکەن.

گوڵستان کڵچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا
کلچ ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ یان سبەی شاندی ئیمراڵی داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەن بۆئەوەى سەردانی دورگەى ئیمراڵی بکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو دیدارەدا شاندی ئیمراڵی وردەکاری بۆچوونی دیدارەکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە ئۆجالان دەگەیەنن.
لەماوەى رابردوودا هەریەک لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان وەک شاندی ئیمراڵی دوو جار سەردانی ئۆجالانیان کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەپاش سێیەم سەردانی شاندەکە ئۆجالان پەیامەکەی بۆ رایگشتی رابگەیەنێت.