49
زووم..
ئەو شەڕە تەقەى ئەمڕۆ لەنێو بازاڕى پێنجوێن روویدا، لە نێوان چەند بازرگانێکى مادەى هۆشبەر و هێزەکانى دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان بووە.
بە گوێرەى راگەیەنراوێکى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەڕووبەڕووبونەوەیەکدا لەنێو بازاڕى قەزای پێنجوێن، توانیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بەبرینداری و ٤ بازرگانی تر دەستگیربکەن
هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، ئەو شەڕە تەقەى لە نێو بازاڕى پێنجوێن روویداوە، پێکهەڵبژان بووە لەنێوان هێزەکانى ئاسایش و ئەو بازرگانانە، کە هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گیرا.
ئاسایش ئاشکراشیکردووە، کە دواى دەستگیرکردنى ئەو کەسانە پەراوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕى یاسا دەکرێنەوە.