40
زووم..
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامە بنەڕەتییەکانی سەرژمێریی گشتیی راگەیاند، كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە.
بەگوێرەی ئاماری سەرژمێرییە گشتییەکە، 79.17% ـی دانیشتوانی عێراق شارنشینن و 29.83%یان گوندنشینن، 72.15%ـی خێزانەكان خاوەن خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیانن.
هەروەها، 11.16%ـی عێراقییەکان خوار تەمەن پێنج ساڵن، 24.72%یان لەنێوان پێنج بۆ 14 ساڵن. 60.44%ـی عێراقییەکان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە، 3.66%یان تەمەنیان 65 ساڵ و سەروترە.
سەبارەت بە باری خێزانداریی عێراقییەکان 41.6%یان سەڵتن واتا هاوسەرگیرییان نەکردووە، یان تەنهان. 1.28%ـی جیابووەکان لە رەگەزی مێینەن و 2.8%یان رەگەزی نێرن.
بەگوێرەی ئامارەکە، رێژەی دەستی کار لە سێکتەرە حکومییەکانی عێراق 38.25% پێکدەهێنێت.