40
زووم..
لە نزیک فولکەى نێو بازاڕى پێنجوێن شەڕە تەقە روویدا، کە تەقەکردنەکە لەنێوان کۆمەڵێک قاچاخچى و هێزە ئەمنییەکان بووە.
سەرچاوەیەک بۆ زووم ئاشکرایکرد، کە شەڕە تەقەکە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و کۆمەڵێک قاچاخچى بووە، کە ئۆتۆمبیلیان پێبووە.
زووم بەدواداچوونى زیاترى لەسەر رووداوەکە کرد و هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن پشتڕاستی رووداوەکەی بۆ زووم کردەوە و گوتى: لەلایەن ئاسایشەوە هەوڵى دەستگیرکردنى چەند داواکراوێک دراوە و رووداوەکە لەوەوە روویداوە.
لەبارەى هۆکارى تەقەکردنەکە و زیانەکانى، قایمقامی پێنجوێن گوتی: ئاگاداری وردەکارییەکە نیم، بەڵام ئەوەى هەیە ئەو کەسانە داواکراوبوون و ئاسایش بۆ دەسگیرکرنیان ڕۆشتووە و تەقەیان کردووە.
ئەو جەختیشیکردەوە، ئێستا شار ئارامە و هیچ گرفتێکی ئەمنی لەقەزاکە نییە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بەردەوامە.