زووم..
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیان، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبووە. بەوەش کارەبا کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی ئەو گرفتەوە هەزار مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.
پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان کەمتر لە هەشت کاتژمێرە، بەرپرسانی وەزارەتی کارەباش چەند جارێک باسیان لەوە کردوە، لە زستاندا لەلایەن هاووڵاتیانەوە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زۆرە بۆیە پێدانی کارتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.