27
زووم..
دوورخستنەوەی سەرۆکشارەوانییەکانى دەم پارتى لە پۆستەکانیان بەردەوامە و حکومەتی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانی قاغزمان لە قەرسی باکووری کوردستان دانا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە جێی محەمەد ئاڵکان سەرۆکی شارەوانی قاغزمان، ئۆکان داشتان، قائیمقامی ناوچەکە کرا بە سەرۆکشارەوانی.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە 20ـی شوبات بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئاڵکان هاوسەرۆکی شارەوانییەکەدا سەپاند و پۆلیس گەمارۆی باڵەخانەی شارەوانییەکەی دا.