38
زووم..
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، ئامادەیە بۆ وازهێنان لە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەو مەرجەی ئۆکراین ببێتە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ.
لە کۆڕبەندی بەرپرسانی حکومی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین، زێلینسکی گوتی، ئەگەر زۆر پێویستتان بەوەیە ئەو واز لە پۆستەکەی بهێنێت، ئامادەیە، بەڵام بەو مەرجەی ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ و ئاشتی لە وڵاتەکەی بەدیدێت.
زێلینسکی جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا هەموو سەرنجی لەسەر ئاسایشی ئۆکراینە، ئەو نایەوێت چەندین ساڵ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بۆیە هەرکات ئەو کەشە گونجاوەی بۆ وڵاتەکەی دەیخوازێت رەخسا، ئەوا دەستبەجێ دەست لەکاردەکێشێتەوە.
زێلینسکی کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە، رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە لە قسەکانیدا داوای لە ترەمپ کرد پێش ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا ببینێت، چاوی بە ئەو بکەوێت.