رۆژنامە تورکییەکان
ئەکشام
39 ئەندامی سەرکردایەتی نوێ هاتنە نێو ئاک پارتییەوە
لە کۆنگرەى هەشتەمی ئاک پارتی 39 ئەندامی نوێ هاتنە نێو ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاک پارتییەوە.بەمە لە کۆی 75 ئەندانی سەرکردایەتی ئاک پارتی 39 یان گۆڕدران.
هاوکات نۆ ئەندامی نوێ لە دەستەى ئەی ئاک پارتی گۆڕدران.
بەشیک لەو ئەندامە نوێیانە کەسایەتی ناودارن یاخوود ئەندامی دیکەى پارتەکانی دیکەن کە لەماوەى دوو ساڵی رابردوو هاتونەتە ریزی ئاک پارتییەوە.

میللییەت
تورکیا بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار گوڵی فرۆشتووە
ئەنتاڵیا بووەتە ناوەندێکی گرنگی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی گوڵی سوور.
لەئێستادا بەهۆی نزیبونەوەی هەشتی ئازار رۆژى جیهانی خانمان فرۆش و هەناردەى گوڵی سوری ئەنتاڵیا روو لە زیادبوونە.
تەنها بۆ هەشتی ئازار ئەنتاڵیا بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار، 80 ملیۆن گوڵی سووری هەناردەى وڵاتانی دەرەوە کردووە.
یەنی بیرلیک
دەم پارتی: بانگەوازەکەى ئۆجالان بانگەوازێکی کاریگەر و مێژوویی دەبێت
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند بەم نزیکانە گوێبیستی بانگەوازەکەى ئۆجالان دەبین گوتیشی ئۆجالان خۆی بۆ بانگەوازێکی کاریگەر و مێژوویی ئامادەدەکات بە جۆرێک کاریگەریی لەسەر رەوشی ئابووری، دیموکراسی تورکیا دەبێت.
ئەڤرەنسەل
نزیکەى سێ هەزار گەنج بەهۆی کارەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە
لەنێوان ساڵانی 2013 تاکوو 2024 لە تورکیا و باکووری کوردستان 2664 گەنج لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. لەماوەى 11 ساڵدا ژمارەى ئەو گەنجانەی پەنابەر بوون و لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە 280 کەس بووە.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان زۆربەى ئەو گەنجانەى گیانیان لەدەستداوە کرێکاری کەرتی بیناسازیی بوون.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف
زێلینسکی دەڵێت، ئەگەر بە لاچوونی من ئاشتی بەرقەرارببێت، ئامادەم، دەست لەکاربکێشمەوە
سەرۆکی ئۆکراین رەتیدەکاتەوە، کە خۆی دیکتاتۆر بێت و داوادەکات وڵاتەکەی ببێت بە ئەندامی ناتۆ، بۆئەوەی کۆتایی بەشەڕەکە بێت.
بۆ یەکەمجار ڤلۆدیمیر زێلینسکی گوتی، ئامادەیە واز لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئۆکراین بهێنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەکەی ببێت بە هۆی ئەوەی ئاشتی بێتەکایەوە و ناتۆش وڵاتەکەی بپارێزێت. ئەم لێدوانەی ناوبراو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا هات، کە بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرایندا ئەنجامیدا.

تایمز
سەرەتای بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە بۆ راستڕەوە پەڕگیرەکان لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان روو لەوەن پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا بکەن بە دووەم لیستی سەرکەوتوو. بەڵام مێرتزی سەرکردەی پارێزکارەکانیش سەرکەوتنی خۆیی راگەیاند.
پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیی پارێزگار، ناسراو بە “سی دی یو” سەرکەوتنی خۆیی لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیادا راگەیاند، بەڵام ئەنجامە کۆتاییەکان روو لەوە دەبن پارتی جێگرەوە لەپێناوی ئەڵمانیادا وەک لیستی دووەم سەربکەوێت، پاش ئەوەی کە ملیۆنان دەنگی دەنگدەرانی گەنج و خەڵکی سەر بە چینی کرێکاری بەدەستهێنا.
دەنگەکانی فرێدریش مێرتز لە ئاستێکدایە، ئەگەری ئەوەی هەیە ببێت بە راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتی “سی دی یوو”. ناوبراو لەم بۆنەیەدا گوتی، کە سوورە لەسەرئەوەی سەروەریی وڵاتەکەی خۆی لەناو ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپاشدا بەدەستبهێنێتەوە.
فاینەنشیەڵ تایمز
هەوڵێکی کوشتن ئۆزبەکستانی خستوتەبەر ئەگەری دابەشبوون
کوشتنی سیاسی و بەکارهێنانی چەک بۆ کاری توندوتیژی لە وڵاتی ئۆزبەکستانی ئاسیاییدا زۆر کەمە. بەڵام هەوڵی کوشتنی دۆستێکی نزیکی کچی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆمەڵگاکەی لەرزاندووە. دەگوترێت ئەو هەوڵی کوشتنەی روویداوە درزی خستۆتە ناو کایەی سیاسیی خێزانی فەرمانڕەواوە و هەوڵێکی راوەدوونان دەستیپێکردووە، کە پڕیشکەکەی دەگاتە کۆریای باشوور و کۆماری رووسیا و چیچانیش.
عەرەب نیوز
سوریا دەیەوێت کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانی سازبکات
ئەم هەفتەیە سوریا کۆنگرەیەکی نیشتمانی سازدەکات، کە بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.
نزتکەی سێ مانگ بەسەر کەوتنی دەستەڵاتدا تێپەڕیوە و دەستەڵاتێکی نوێ لەو وڵاتەدا حوکمی گرتۆتە دەست.
هیند کەبەوات یەکێکە لەو حەوت کەسەی کاریان لەسەر رێکخستنی کۆنگرەکە کردووە، وەک سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار بە کۆنگرەکەوە بە رۆژنامەی عەرەب نیوزی گوتووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کۆنگرەکە دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت، بڕیارە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی کۆمەڵگای سوری تێیدا بەشداربن، بۆئەوەی قسەیان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت هەبێت.
رۆژنامە فارسیەکان
مەردوم سالاری
لە ساڵێکدا 700 کەس لە ئێران لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە ساڵێکدا 45 هەزار رووداو لەکاتی کاردا تۆمارکراون و مردنی زیاتر لە 700 کەس لەو رووداوانەدا تۆمار کراوە.”
ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە رۆژانە دوو بۆ سێ کرێکار لە کاتی کاردا گیان لەدەست دەدەن، ئەمەش وایکردووە کە هەر کارگەیەک وەک مەیدانی شەڕ وابێت. ڕێژەیەکی زۆری ئەم کەسانە، گەنجن و هەروەها 45٪ـی قوربانییەکان خێزاندارن، کە یان بە تەواوی یان بەشێکی توانای کارکردنیان لەدەست دەدەن، یان دەمرن.

ئەبرار
نرخی کارەبا لە ئێران زۆر بەرزە و خەڵک توانای ئەم خەرجییانەیان نەماوە
بڕی پارەی پسووڵەکانی کارەبا زۆر بەرزە و جاری وایه 200 دۆلار تێدەپەڕێنێت و خەڵک توانای دابینکردنی ئەم خەرجییانەیان نییە.
محەمەد نووردەهانی نوێنەری پەرلەمانی ئێران بە وەزیری وزەی گوت، چەندین جارە بە شێوەی فەرمی و زارەکی سەبارەت بە تێچووی زۆری پسووڵەکانی کارەبا ئاگادارکردنەوەمان داوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، ئەم کێشەیە هێشتا هەر ماوە.
ئەم بابەتە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە رووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی سەختدان، کارەساتی درووستکردووە.
بۆیە بەرپرسان دەبێت لەم بوارەدا هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ئەوەی گوشار لەسەر خەڵک کەم بکرێتەوە.

ئەفکار
رووداوەکانی هاتووچۆ هۆکاری سەرەکیی مردنی گەنجان و منداڵانن لە ئێران
رووداوەکانی هاتووچۆ هۆکاری سەرەکیی مردنی گەنجان و منداڵانن لە ئێراندا، بۆیەش دەوڵەت بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی، پلانێکی گشتگیری بە ناوی “یەکڕیزیی نیشتمانی” دەستپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە.
ئەم پلانە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا نەورۆز بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە 25 رێکخراو و دامەزراوەی پەیوەندیدار بەشداری دەکەن لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکان.
خراپی رێگاوبانەکان و کوالیتی نزمی ئۆتۆمبێلی ئێرانی و هۆکارە مرۆییەکان وەک خێرایی زیاتر لە پێویست، پێشبڕکێی نایاسایی، خەواڵوویی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا، بە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکان دادەنرێن.
بەرپرسان هیوادارن بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە، رێژەی رووداوەکانی هاتووچۆ کەمبێتەوە بە تایبەتی لە نەورۆزدا کاتێک گەشتکردن زیاد دەکات.

روزگار
پچڕانی کارەبا وایکردووە قەیرانی ئاو لە ئێران گەورەتر ببێت
قەیرانی کەمیی ئاو لە ئێراندا، کێشەیەکی گەورەیە کە چەندین ساڵە زۆرێک لە شار و پارێزگاکانی گرتوەتەوە بەڵام بەهۆی کورتهێنان و پچڕانی کارەبا رۆژ بە رۆژ زیاتر خۆی نیشاندەدات.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر گوند ئاوی خواردنەوەیان نییە و حکومەت خەریکی دابینکردنی ئاوە بۆیان و بۆ ئەو مەبەستە بیر لە شیرینکردنی ئاوی دەریا دەکاتەوە.
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەمساڵ رێژەی باران بارین 16٪ کەمترە لە ساڵی رابردوو، دەبێت سەرەتا دەستپێبکەین بە پاشەکەوتکردنی ئاو. شیرینکردنی ئاوی دەریا یەکێکی ترە لە هەنگاوە پێویستەکانە لەبەر ئەوەی زۆرێک لە شارەکان کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
تەنها 3٪ــى یەمەنییەکانى ژێر دەسەڵاتى حوسییەکان مووچەی مانگانە وەردەگرن
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، 3%ـى فەرمانبەرانىژێردەسەڵاتى حوسییەکان مووچەى مانگانە وەردەگرن و ماوەى سێ ساڵیشە مووچەى فەرمانبەرانی
مەدەنى نەدراوە، 54%ـیان لەسەر کارێکى کاتى و ناهەمیشەیی دەژین.
یەمەن بەهۆی هێرشى ئیسرائیلەوە تواناى پێشوازیکردنى لە کەشتییە بارهەڵگرەکاننەماوە،رێکخراوى فاوى سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکانیش لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات
تواناى
بازاڕکردن و شت کڕین لەوناوچانەدا کە حوسییەکان بەڕێوەى دەبەن زۆر کەمترەلەوناوچانەى کە لەژێردەسەڵاتى حکومەتدان.
سەباح
ئەمڕۆ شاندێکى تورکیا دێتە عێراق و لەبارەى ئاوەوە گفتۆگۆ دەکەن
وابڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هونەریی تورکیا سەردانى بەغداد بکەن و لەگەڵ
لایەنى پەیوەندیدارى عێراق لەبارەى رێککەوتنەکانى پێشوو، هەروەها بابەتى ئاوەوەگفتوگۆ بکەن.
عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە
ئاوییەکانى عێراقیش بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاندووە هەفتەى پێشوو دیدارێک لە نێوانبریکارى وەزیری دەرەوەى تورکیا و
عائیشە بێرس ئەکینجی بەرپرسی دۆسیەى ئاو بەڕێوە چووە سەبارەت بەدابینکردنى
ئاوى بەنداوەکان چونکە بۆ وەبەرهێنانى کشتوکاڵ و کارەبا زۆر پێویستن و
دەبێت تورکیا بۆ ماوە درێژ ئاو بەربداتەوە.
دەستوور
ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتى عێراق رادەگەیەندرێت
بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتىپلاندانانى عێراق رایگەیاند،
ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتى عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدابە ئامادەبوونىژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانى پەیوەندیدا رادەگەیەنن، ئاماژەى بەوەشکردووە بڕیارە نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵیۆزی وڵاتان
ئامادەى کۆنفراسەکە بن، بەگوێرەى لێداونە سەرەتاییەکان ژمارەى دانیشتوانى عێراق کەلە مانگی
تشرینى دووەمدا ئەنجامدرا 45 ملیۆن و 400 هەزار کەس بووە.