25
زووم..
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکى لەبارەى نەوتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە و رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا رۆژانە نزیکەی 185 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەردەگرین.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمشەو راشیگەیاند، هەرێم ئاگاداریکردووینەتەوە ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت
بە گوێرەى راگەیەنراوەکەى وەزارەتی نەوتی عێراق، چاوەڕوانی وەڵامی تورکیان لە 24 کاتژمێری داهاتوو هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق روونیشیکردووەتەوە، کە ئێستا هەرێم رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
پێشتر شاندى هەرێمى کوردستان و عێراق رایانگەیاند، رێکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، کە بەهۆى کێشەکانى نێوانیان نزیکەى دوو ساڵ دەبێت راگیراوە.