زووم..
لە ناحیەی رزگاری لەگ ەرمیان گەنجێک کوژرا، ئەوەش بە گوێرەى سەرچاوەیەکى پۆلیسى گەرمیان بۆ زووم، هاوکات ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمى هاووڵاتییەک لە سلێمانى دۆزرایەوە.
بە گوێرەى سەرچاوەکە، رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لەناحیەی رزگاری لەگەرمیان روویداوە و ئەو گەنجەى کوژراوە ناوى محەمەد کاروان بووە.
هەر بە گوێرەى سەرچاوەیەکى پۆلیسى گەرمیان بۆ زووم، ئەو کەسەى تۆمەتبارە بە کوشتنى گەنجەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لەلایەکى تر زوومى سلێمانى گوتى، هەر ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک، کە لەدایکبووی ساڵى 1982 لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبونی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.
زوومى سلێمانى گوتیشى: تەرمى ئەو کەسە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە.
زوومى سلێمانى لە زارى سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکرد، ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونەى تەرمەکەى تێدا دۆزراوەتەوە دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد و ناوی کەسەکەش زانا محەمەد خەڵکی شاری سلێمانییە.