زووم…
کێشەى خانەنشینانى هێزەکانى پێشمەرگە هەرجارە و لە شوێنێکەوە سەرهەڵدەدات، ئەمجارە کێشەکە بەرۆکى بەشێک لە خانەنشینانى هێزەکانى 80ـى گرتووە و تائێستا مووچەى مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە
سەرچاوەیەک لە هێزەکانى 80 بە زوومی گوت، هۆکاری راگرتنی مووچەی خانەنشینانی سەر بە یەکەکەیان پەیوەندیی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووەوە هەیە، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و هەموویان دەخرێنە سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.
بەرپرسەکەى هێزەکانى 80 گوتى، خانەنشینەكان دڵنیا دەکەینەوە نە مووچەی مانگی یەک نە مووچەی مانگەکانی دیکەیان نافەوتێت، مامەڵەکانیان بە خێرایی ئەنجامدەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی سێ یان مانگی چواری ئەمساڵ مامەڵەکانیان تەواوبکرێت، هەر کاتێک کارەکان تەواوکران، مووچەی هەموو مانگانەیان پێکەوە دەدرێت.
گوتیشی، هەندێک لەو خانەنشینانەی پێشمەرگە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی 12مووچە و هەندێکی دیکەیان 18 مووچە، پاداشتی وەزیفی بەسەر یەکەوە وەردەگرن.